چین 60 هه‌زارسه‌ربازی بۆ کارێکی سەیر بەکاردەهێنێت

ژینگە :: 04/05/2019‌ :: 1244‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

چین فرمان به‌ 60 هه‌زار سه‌ربازی ده‌كات، دره‌خت بچێنن و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت له‌و كاته‌ی كه‌ ته‌واوده‌بن رووبەری سەوزایی لە وڵاتەکەیان دەگاتە هێندەی رووبەری هەموو وڵاتی ئێرلەندا.

به‌ پێی  هەواڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئاسیا تایمز، چین ئه‌م سه‌ربازانه‌ی له‌ كاره‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیان كشاندۆته‌وه‌ و فرمانیان پێ كردوون كه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ چاندنه‌وه‌ی دره‌خت له‌ پارێزگای هیبی، كه‌ ده‌وری بیجینگی پایته‌ختی كۆماری چین ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كارێك بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی پیسبوونی به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی. 

پلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ بڕی 84 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا دره‌خت بچێنرێت كه‌ ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی ڕووبه‌ری هەموو وڵاتی ئێرله‌ندایه‌.

و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure