ئینستاگرام و فەیسبووک و واتساپ ئەم گۆڕانکاریانەی بەسەردێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 730‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


مارک زوکەربێرگ بەڕێوبەری کۆمپانیای فەیسبووک لە سیمینارێکدا باسی ئەو گۆڕانکاریانەی کرد کەبەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیتەکاندا دەهێنرێت.

 
ئەم گۆڕانکاریانە وەک وەڵامێکە بۆ ئەو رەخنانەی لە رووی پاراستنی داتا لە فەیسبووک دەکرێت و گۆڕانکاریەکان بەم شێوەیەن:

-نامەکانی مەسنجەر دەبێتە end-to-end واتە نامەکان کۆد دەکرێت وتەنانەت کارمەندەکانی فیسبووکیش ناتوانن بیبینن.
-ئینستگرام تایبەتمەندی (شاردنەوەی ژمارەی لایک)ی بۆ پەیدا دەبێت و هەندێک بەکارهێنەر دەتوانن ژمارەی لایکەکان بشارنەوە.
-نامەکان بۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە و دواتر دەسڕدرێنەوە.
-تایبەتمەندی گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی واتساپەوە تەنیا بۆ هیندستان نابێت و لە چەندین وڵاتی دیکەشدا پەیڕەوی دەکرێت.
-پۆستی ئینستگرام مەرج نیە بە وێنە دەستپێبکات، لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیە نوێیەوە دەتوانیت نوسین و وێنە و ستیکەر بڵاوبکەیتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی تایبەتمەندی createی ناو کامێرادەکرێت.

مارک زۆرکربێرگ دەڵێت:"لە ئێستادا ناوبانگی فەیسبووک لە ڕێگەی پاراستنی داتاوە زۆر باش نییە هەربۆیە هەوڵێکی باش دەدەین بۆ کۆدکردنی نامە و زۆربەی تایبەتمەندیەکانی فەیسبووک".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure