به‌شی چواره‌می درامای شه‌هره‌زاد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت؟

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1572‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

په‌رویز فه‌لاحی پور كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ ته‌له‌فزیۆنی و شانۆییه‌كانی ئێران له‌ دیمانه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانی به‌شی چواره‌می زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنیی شه‌هره‌زاد روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر رۆڵی تێدا بینیوه‌.


درامای شه‌هره‌زاد یه‌كێكه‌ له‌و درامایانه‌ی له‌ راگه‌یاندنی كوردییه‌وه‌ به‌ دۆبلاژی كوردی په‌خشكراوه‌ و بینه‌رێكی زۆری له‌ كوردستاندا به‌لای خۆی راكێشاوه‌. 

دراماكه‌ باس له‌ ساڵانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌كات و چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كی سه‌ره‌كی له‌نێوان دوو كاره‌كته‌ر به‌ناوی قوباد و شه‌هره‌زاد نیشانده‌دات.

دراماكه‌ له‌ ده‌رهێنانی حه‌سه‌نی فه‌تحییه‌ و له‌ ساڵی 2015وه‌ سێ به‌شی په‌خشكراوه‌ و به‌ چه‌ندین زمانی جیاجیا پیشاندراوە.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شی چواره‌می ئه‌م درامایه‌، په‌رویز فه‌لاحی پور كه‌ له‌ دراماكه‌دا رۆڵی نوسره‌ت ده‌بینێت، ده‌ڵێت: "به‌رهه‌مهێنانی به‌شی چواره‌می زنجیره‌ی قوباد به‌ته‌واوه‌تی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و حه‌سه‌ن فه‌تحیی ده‌رهێنه‌ر بیر له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناكاته‌وه"‌.

ئا: س . ر 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure