رێنمایی ژینگه‌یی ده‌درێته‌ خوێندكارانى پێنجوێن

ژینگە :: 30/04/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، رێبین حه‌سه‌ن


ناوه‌ندی وه‌زرش و لاوانی قه‌زاى پێنجوێن به‌هاوكاری رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌، له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌دا رێنمایی ژینگه‌یی به‌ خوێندكاران ده‌درێت.

 
ئه‌نه‌س ئه‌مین، لێپرسراوی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی پێنجوێن به‌ دواڕۆژ-ی وت: "به‌مه‌به‌ستی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ و پێدانی رێنمایی و به‌رچاو روونی زیاتر وباشتر به‌خوێندكاران و مامۆستایان، به‌ به‌هاوكاری رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ پڕۆژه‌یه‌كمان له‌ بواری ژینگه‌ ده‌ستپێكرد".

 

 وتیشی :"له‌پڕۆژه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌خوێندنگاكانی پێنجوێنمان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و تیایدا له‌باره‌ی پرسه‌كانی (ئاو، دارستانه‌كان، ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان)، زنجیره‌یه‌ك وانه‌ پێشكه‌شكران".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "نزیكه‌ی 2500 خوێندنكار سودیان له‌و پڕۆژه‌یه‌ وه‌رگرتووه‌ هه‌وڵیشده‌ده‌ن به‌رده‌وامی پێبده‌ن و له‌ساڵی نوێی خوێندن زۆرترین زانیاری و وانه‌ له‌خوێندنگاكان بڵێنه‌وه‌".

 

روونیشیكرده‌وه‌: "پێنجوێن به‌و هۆیه‌ی كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و كوێستانییه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك دارستان و سه‌وزاییه‌، ده‌مانه‌وێت له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا، چیتر دارستانه‌كان نه‌بنه‌ قوربانی سوتان و له‌ناوچوون".

 

 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure