ئەنجلینا جولی هەموو سەروەتەکەی دەدات بەم کەسە

دراما و سینەما :: 29/04/2019‌ :: 4120‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەپێی چەند راپۆرتێکی ئەمریکی ئەنجلینا جولی خانمە ئەکتەری جیهانی وەسیەتی کردووە پێنج منداڵی لە سەروەتەکەی بێبەشبن و هەمووی دەداتە کورە گەورەکەی.

 
ماڵپەری ڕادار ئۆنلاین ئاماژەی بەوەدا کە سامانەکەی جولی نزیکەی 116 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە و دەیبەخشێتە (مادۆکس)ی تەمەن 17 ساڵی کوڕی، هەربۆیە ماڵپەڕە جیهانیەکان بە (کوڕە ئاڵتوونیەکە)ناوی دەبەن.

بەپێی چەند کەسێکی نزیک لەم خانمە هونەرمەندە بڕیارەکەی جولی هاوسەری پێشووی توڕە کردووە، چونکە وابڕیارە بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشکرایکرد کە برات پیت لە ئێستادا زۆر توڕەیە و دەیەوێت جولی پەشیمان بکاتەوە لە بڕیارەکەی.

ئەنجلینا لە ساڵی 2002 مادۆکسی کوڕی هەڵگرتەوە و لەوکاتەدا هاوسەری بیکی بۆب سۆرنتۆنی ئەکتەری ئەمریکیبوو، پاش جیابوونەوەیان مادۆکس هەمیشە لەگەڵ دایکیدابوو و لەو کاتەوە پەیوەندیەکی پتەو لە نێوانیاندا هەیە.


وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure