لەکاتی هەڵکەندنی رێگەی میترۆیەک لە یۆنان شتێکی سەیر دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ :: 24/04/2019‌ :: 6015‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە وڵاتی یۆنان لەکاتی هەڵکەندنی ڕێگەیەکی نوێی میترۆ لە ژێر شاری سالۆنیک گەنجینەیەکی مێژووییان دۆزیەوە.

 
شوێنەوارناسان تاوەکو ئیستا نزیکەی 300.000 پارچەی مێژووییان دۆزیوەتەوە لە پارەی ئاسن و خشڵ و پەیکەری مەڕمەڕ و چرای نەوت و شوشەی بۆن و مستیلە و پارچە ئاڵتوون.


دەوترێت شوێنی گەنجینەکە دووەم گەورەترین بنکەی بازرگانی سەردەمی ئیمبراتۆریەتی بێزەنتینی بووە.


وابڕیاربوو کارمەندەکان ئەو ڕارەوە هەڵبکەنن کە پێشتر بەناو بازاری شارەکەدا تێدەپەڕی بەڵام 5000 گۆریان دۆزیەوە کە لەناوهەندێکیان پارچە ئاڵتوون و خشڵ هەبووە.
وابڕیاربوو ساڵی 2012 پڕۆژەی 18 ویستگەی میترۆ تەواوبێت، بەڵام بەهۆی دۆزینەوەی چەندین شوێنەواری مێژوویی گرنگ پڕۆژەکە تاوەکو ساڵی داهاتوو دواخرا.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure