پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3700‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ 
به‌هۆى ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ رابه‌رییه‌ى كه‌ هه‌ته‌ خاوه‌نكاره‌كه‌ت له‌هه‌موو شتێكدا پشتت پێده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش له‌هه‌ندێك رووه‌وه‌ تووشى بارگرانیت ده‌كات، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌گه‌ڵتدا هه‌ست به‌ ئارامى و پارێزراوى ده‌كات. 

گا 
تۆ كه‌سێكیت كاره‌كه‌ت خۆشده‌وێت و هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت له‌سه‌ر ئاستى كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت، سووربوونیشت نهێنى سه‌ركه‌وتنه‌كانته‌، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بڕیارى به‌په‌له‌ و بوێرانه‌ت پێده‌دات تۆش له‌ بچووكترین شتدا راوێژى پێناكه‌یت. 

دووانه‌ 
ئه‌مڕۆ پێوسته‌ گوێ له‌ ئامۆژگارى یه‌كێك له‌ هاوڕێكانت بگریت و هه‌وڵبده‌ كاریان له‌سه‌ر بكه‌یت تا له‌ كێشه‌و گرفته‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌بن، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پێویستى پێته‌ و پێوستى به‌وه‌یه‌ لێى بپرسیته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان به‌رده‌وامبێت و توشى گرفت نه‌بن.

قرژاڵ 
زۆر گه‌شبینبه‌ بارودۆخه‌كه‌ت باشده‌بێت و ڕوونده‌بێته‌وه‌، خۆت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان بگونجێنه‌ و به‌سنگێكى فراوانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا له‌ بارودۆخێكى زۆر باشدا ده‌بن و كاتێكى خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.

شێر 
هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت كۆنترۆڵى كاردانه‌وه‌كانت بكه‌یت و زاڵبیت به‌سه‌ریاندا، هه‌وڵى زیاتر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بده‌ و رێگاى نوێ بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بێزار نه‌بیت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئاره‌زوو ده‌كات هه‌مان ئه‌و خۆشه‌ویستى و گرنگییه‌ت پێبدات كه‌ پێتداوه‌.

فه‌ریك 
بارى گرانى سه‌رشانت كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، وه‌ جارێكیتر گه‌شبینیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. وه‌ نوقمى خۆشبه‌ختى ده‌بیت به‌هۆى پێگه‌یشتنى هه‌واڵێكه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هاوكارێكته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامبده‌یت ئه‌وا كاتێكى گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌سێكى گونجاو بكه‌یت به‌ هاوسه‌رت.

ته‌رازوو 
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت رووبه‌ڕووى فشارى زۆر ده‌بیته‌وه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ده‌روونت ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ نه‌هێڵیت ئه‌و فشارانه‌ ببینه‌ هۆى توشبوونت به‌ خه‌مۆكى، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ ئه‌و فشارانه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیت به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه‌ دروستده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌یه‌وێت له‌و كه‌شه‌ ناله‌باره‌ ده‌رتبهێنێت به‌ڵام تۆ رێگه‌ى پێناده‌یت.

دووپشك 
گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشهاتى دارایی به‌په‌له‌وه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش واتلێده‌كات هه‌ست به‌ دڵنیایى بكه‌یت له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، له‌ڕووى سۆزداریشه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و كه‌سه‌ جه‌بینیت كه‌ خۆشتده‌وێت و شه‌رمده‌كه‌یت قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت به‌ڵام به‌خێرایى ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ له‌نێوانتاندا نامێنێت و له‌وه‌وه‌ ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌كى سۆزدارى نوێ ده‌كه‌یت.

كه‌وان 
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بارودۆخت باشده‌بێت و ده‌توانیت داهێنانى نوێ بكه‌یت، گرنگیدانى به‌رپرسانى كاره‌كه‌ت پێت واتلێده‌كات متمانه‌ى زیاتر به‌خۆت بكه‌یت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ ئه‌مڕۆ رۆژێكى باشه‌ بۆت بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوبه‌شى ژیانت و چوونه‌ ناو ژیانێكى سۆزدارى نوێوه‌.

گیسك 
كارێكى نوێت ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆت و به‌توانا و شاره‌زایت تیایدا، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و بۆچوونه‌ جیاوازانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا هه‌ته‌ توشى هه‌ڵچوون و داچوون ده‌بن.
 
سه‌تڵ 
ڕۆژێكى پڕ هیلاكى و دژوار به‌ڕێده‌كه‌یت كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر مه‌زاجت به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى داهاتووت دوامه‌خه‌ و تۆ ده‌توانیت هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنیت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه‌ى تێیكه‌وتوویت. 

نه‌هه‌نگ 
هه‌موو هه‌وڵێكت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ده‌خه‌یته‌گه‌ڕ، ده‌ته‌وێت ده‌ستكه‌وتى زیاتر به‌ده‌ستبهێنیت ئه‌وه‌ش واتلێده‌كات سوودى مادى بكه‌یت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ تۆ كه‌سێكى دوودڵیت له‌ بڕیاردان و په‌یوه‌ندی سۆزداریدا ئه‌وه‌ش واتلێده‌كات كات له‌ده‌ستبده‌یت و دوابكه‌ویت، به‌ڵام پێویسته‌ راستگۆبیت تا بتوانیت دڵى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت.  

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال   
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure