ڤیدیۆ: مریشكێك له‌كاتی خه‌وتندا هاوشێوەی مرۆڤ کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: 24/04/2019‌ :: 1423‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچێك ڤیدیۆی مریشكه‌كه‌ی ده‌گرێت له‌و كاته‌ی خه‌وی لێكه‌وتووه‌ و ده‌پرخێنێت، كاتێك ڤیدیۆكه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت و هه‌زاره‌ها ڕیتویت و لایكی بۆ دێت.

هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كه‌س تاوه‌كو ئێستا نه‌یبینیوه‌ مریشكێك بپرخێنێت، هه‌روه‌ها به‌ پێی "نیكۆڵ جینیتا" نووسه‌ری كتێبی "ڕێبه‌ری ته‌ندروستی په‌له‌وه‌ر: ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی" نووسیویه‌تی مریشكێك بپرخێنێت شتێكی مه‌حاڵه‌ چونكه‌ رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ دانی مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر جیاوازه‌.

پرخاندنیش كاتێك ده‌بێت كه‌هه‌وا به‌ كونێكی ته‌سكدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ مریشك ناتوانێت بپرخێنێت به‌ڵام ده‌كرێت له‌ كاتی خه‌وتندا ده‌نگی هاوشێوه‌ی پرخاندن ده‌ربكه‌ن ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌خۆشی یان گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانی مریشكه‌كه‌ بێت.

و:كێوان
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure