پێنج سەیروسەمەرەترین ڕاستی جەستەی مرۆڤ کە تا ئیستا نەتزانیوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1090‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


گومانی تێدانییە کە جەستەی مرۆڤ بە ئاڵۆزترینەکان دادەنرێت، هەموو خانەیەکی جەستە تایبەتمەندی و فەرمانی خۆی هەیە.

 
 کاتێک زانیاری لەسەر جەستەی مرۆڤ دەخوێنینەوە هەمیشە بە زانیاری نوێ ئاشنا دەبین هەروەکو ئەم پێنج زانیاریە سەیرو سەمەرەیە:

مێشکی مرۆڤ لەتوانایدایە وەکو گڵۆپێک ڕووناکی ببەخشێت، تائێستا زانیوتە مێشکی مرۆڤ بەشی گڵۆپێکی بچووک کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەیش لەبەرئەوەی زیاتر لە ١٦٠ موولوولەی خوێنی تیدایە.


ددانی مرۆڤ هاوشێوەی ددانی ماسی قرشە، ئەم ڕاستیە زۆرێک لە کەسەکان شۆک دەکات، کە ددانی مرۆڤ هەمان هێز و توانای ماسی قرشی هەیە کە لەتوانایدایە بەکەمترین ماوە کەسێک لەت لەت بکات و بیخوات.


ترشەڵۆکی گەدەی مرۆڤ لەتوانایدایە مەکینەی ڕیشتاشین بتوێنێتەوە، ئایا تائێستا زانیوتە کە ترشەڵۆکی گەدەی مرۆڤ دەتوانێت پێست بسوتێنێت و کونی بکات و مەکینەی ریش تاشین بتوێنێتەوە، ئەمەیش تەنها لەبەرئەوەیە جەستە لە بەکتریای زیان بەخش بپارێزێت.


ڕووخساری مرۆڤ لەتوانایدایە ٧٠ هەزار ئاماژە دەرببڕێت، زۆربەمان پێمان وابووە کە لە یەک دوو ئاماژە بترازێت ڕووخسار ناتوانێت هیچیتر دەرببرێت بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە ڕووخسار لەتوانایدایە ٧٠ هەزار ئاماژە دەرببڕێت جگە لە پێکەنین و خەمباری و هەندێکیتر.


منداڵەکانت ئێسکی زیاتریان هەیە لەتۆ، تائێستا زانیوتە کە منداڵ ٦٠ پارچە ئێسکی لە مرۆڤی گەورە زیاترە، بەڵام بۆکوێ دەچن ئەم ئێسکانە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە منداڵ بەکۆمەڵێکی زۆر لە قرتێنکەوە لەدایک دەبن دواتر لەگەڵ گەورەبووندا یەک دەگرن و دەگۆڕێن بۆ ئێسک.


و: پەری

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure