ئەم دوورگەیە بەرەو ئەوە دەڕوات هیچ خۆڵ و خاشاکێکی نەمێنێت

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 245‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

بیر لەوە بکەرەوە جیهان هیچ خۆڵێکی نەبێت و هەموو پاشەڕۆکان سەرلەنوێ ببرێتە کارگەی تایبەت بۆ دروستکردنی بەرهەمی نوێ بەکاربهێنرێتەوە، ڕەنگە ئەم بۆچونە بەلاتەوە خەیاڵی بێت بەڵام دوورگەیەکی دانیمارکی هەیە ئەم بیرۆکەیەیان جێبەجی کردووە.

تاوەکو ساڵی 2032 هەموو خاشاکەکانی دورگەی بۆرنهۆڵم وەک سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی بەرهەمی نوێ بەکاردەهێنرێتەوە.

ڕووبەری دوورگەکە 588 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە سەر دەریای بەلتیق، ئەم ناوچەیە بەوە بەناوبانگە زۆر گونجاوە بۆ ڕاوە ماسی و نزیکەی 40 هەزار کەس تیایدا دەژی و ساڵانە 600 هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن.

لەبەر ئەوەی گەورەترین سەنتەری زبڵی دوورگەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە بڕیاردراوە لە ساڵی 2032دا بەتەواوەی دابخرێت و یەکەم کۆمەڵگای بێ خۆڵ و خاشاک دروست بکەن.
دوورگەکە خۆڵ و خاشاکەکانی بەپێی مادە جیادەکاتەوە بۆ نموونە شوشە و ئاسن و پلاستیک تاوەکو ئاسانتر بەکاربهێنرێتەوە، هەروەها مادە ئەندامەیەکانی تریش وەک پەین بۆ باخچەکان بەکاردەهێنرێتەوە.

هەموو کەرەستەکانی تری وەک مۆبیلیات و جل و بەرگ دەکەنە سەنتەرێکی تایبەت بە هاوبەشیکردن و بەکرێدان و بەخشین لەنێوان ئەندامەکانی کۆمەڵگادا.

ئەم دوورگەیە چەندین هەنگاوی گرنگی گرتووەتە بەر بۆ هێنانە دی پڕۆژەکەیان، بۆ نموونە منداڵان لە قوتابخانەدا فێردەکەن ژینگە بپارێزن و تەکنەلۆجیای نوێ بۆ جیاکردنەوەی خاشاک بەکاردەهێنن و ساڵانە بری 454 دۆلار وەک باجی پاکوخاوێنی لەهەر ماڵێک وەردەگرن.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure