پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5464‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
له‌مڕۆدا به‌ختت باش ده‌بێت  له‌ رووى دارایى و گه‌شتكردن و زانیارییه‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ كارێكى نوێ بكه‌یت و ده‌ستكه‌وتێکى ماددى باشت ده‌ستكه‌وێت، چالاك ده‌بیت  وزه‌یه‌كى زۆرت ده‌بێت و وردبین ده‌بیت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كت نابێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ گرنگى به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌ده‌یت و لێك نزیكبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌نێوانتاندا ده‌بێت و رۆژێكى رۆمانسیت ده‌بێت.  

گا
ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵ ده‌بیت و ته‌ركیزت كه‌مده‌بێته‌وه‌ و بارودۆخه‌كه‌ت به‌دڵ نابێت، له‌رووى ته‌ندروستى جه‌سته‌یى و ده‌روونییه‌وه‌ هیلاك ده‌بیت، ده‌كه‌ویته‌ ژێر فشارێكى زۆره‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستكه‌وتى مادیت ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو پاڵپشتى ده‌كرێیت، هه‌وڵ بده‌ دیبلۆماسى بیت و مه‌زاجت تێكنه‌چێت. 

دووانه‌ 
رۆژێكى نایابت ده‌بێت و تیایدا كۆمه‌ڵایه‌تى و دڵخۆش و چالاك ده‌بیت و كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانت به‌سه‌رده‌به‌یت  و پاڵپشتى ده‌كرێیت و هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ى ده‌روونى زیاتر ده‌كه‌یت، به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانتدا سه‌رده‌كه‌ویت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت نموونه‌یى ده‌بن.
 
قرژاڵ 
ئه‌مڕۆ له‌رووى ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌وه‌ هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌كه‌یت، به‌ڵام به‌ زیره‌كى خۆت به‌سه‌ر هه‌موو گرفته‌كانتدا زاڵده‌بیت و دۆخه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنیت، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكدایت به‌رپرسیاریه‌تیت هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵچوون خۆت به‌دوور بگره‌، له‌مڕۆدا گرنگى به‌ لایه‌نى دارایى و خواردن و ناوماڵ ده‌ده‌یت و خه‌رجییه‌كانت زیاتر ده‌بن و مه‌زاجت باش ده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ رۆژێكى باشت ده‌بێت و زیاتر جێگیر ده‌بیت و به‌دواى خۆشه‌ویستى ژیانتدا ده‌گه‌ڕێیت و به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت.

شێر 
رۆژێكى زۆر باشت ده‌بێت و پڕده‌بێت له‌خۆشى و رابواردن و ده‌ستكه‌وتى مادیشت ده‌بێت، له‌وانه‌شه‌ گه‌شتێك بكه‌یت یان گۆڕانكارییه‌كى نوێ له‌ژیانتدا رووبدات، كه‌سێكى به‌توانایت و تواناى به‌رپرسیارییه‌تیت هه‌یه‌ و به‌تایبه‌تى و په‌رپرسیاریه‌تى و گرنگیدان به‌ خێزانه‌كه‌ت، مه‌زاجت زۆر باشده‌بێت.

فه‌ریك 
ئه‌مڕ سه‌رقاڵى كۆمه‌ڵێك شت ده‌بیت و هه‌ستده‌كه‌یت به‌ستراویته‌ته‌وه‌ و سنووردار كراویت، سه‌رقاڵى ماڵ و خێزانه‌كه‌ت ده‌بیت، بیر له‌ رابردووت ده‌كه‌یته‌وه‌ و له‌ ئێستات هه‌ڵدێیت، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ به‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌كاندا زڵبیت و مه‌زاجیشت كه‌مێك باشده‌بێت، له‌رووى سۆزدارییه‌وه‌ به‌ختێكى باشت نابێت و رۆژێكى گونجاو نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى خۆشه‌ویست.

ته‌رازوو 
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ختت باش نابێت، چالاك ده‌بیت و هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رت پێده‌گات و رۆژێكى خۆش ده‌ژیت، له‌ماڵ ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ و گرنگى به‌ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت ده‌ده‌یت و مه‌زاجت زۆر باشده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازادى ده‌كه‌یت و له‌و په‌یوه‌ندییه‌ رزگارت ده‌بێت كه‌ ژیانى تێدا نییه‌.

دووپشك 
ئه‌مڕۆ رۆژێكى باشده‌بێت و به‌ختت ده‌بێت و ده‌سكه‌وتى مادیت ده‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێكێكى به‌هێز و نوێ بۆ ژیانت و له‌مڕۆدا مه‌زاجت باشده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ ده‌بیته‌ جێى سه‌رنج و به‌ختت باشده‌بێت، به‌ڵام واباشتره‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندى نوێ و له‌ناكاو دووربكه‌ویته‌وه‌. 

كه‌وان 
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ختت باشده‌بێت و گیانێكى وه‌رزشیت ده‌بێت، له‌مڕۆدا هه‌موو شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تۆده‌بێت و به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت و مه‌زاجت زۆر باشده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت و ده‌بیته‌ جێى سه‌رنج و متمانه‌ و خۆشه‌ویستى به‌ده‌ستده‌هێنیت. 

گیسك 
ئه‌مڕۆ بارودۆخت باش نابێت، به‌ڵام هه‌ست به‌ دڵنیایى ده‌كه‌یت و ئاره‌زووى دۆخێكى ئارام ده‌كه‌یت بۆئه‌وه‌ى به‌ بۆچوونه‌كانتدا بچیته‌وه‌ و ئاوڕێك له‌ رابردووت بده‌یته‌وه‌، پێویسته‌ ئاگادارى ته‌ندروستیت بیت و مه‌زاجت باش نابێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ هه‌ست به‌ په‌شیمانى ده‌كه‌یت له‌سه‌ر زۆر شت.

سه‌تڵ 
رۆژێكى باشت ده‌بێت و له‌كۆمه‌ڵێك رووه‌وه‌ به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت، گۆڕانكارى له‌ ژیانتدا رووده‌دات و گرنگى به‌ هاوڕێكانت ده‌ده‌یت و پێشبینى سوپرایزێكى دڵخۆشكه‌ر بكه‌، مه‌زاجت له‌وپه‌ڕى باشیدا ده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ به‌خت یاوه‌رت ده‌بێت و دۆخه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیت ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى خۆشه‌ویستێك.

نه‌هه‌نگ 
ئه‌مڕۆ بارودۆخت باشده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت به‌ده‌سته‌وه‌ نایه‌ن و ده‌ستیان پێده‌كه‌یت، به‌ڵام ته‌واویان ناكه‌یت، خۆت كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ڕێوه‌بردنت هه‌یه‌ و چالاك ده‌بیت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر ئه‌ركێك كه‌ بته‌وێت بیكه‌یت، مه‌زاجیشت كه‌مێك باشده‌بێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ پێویستت به‌ سۆز و قسه‌ى جوان به‌ڵام هیچیان به‌ده‌ست ناهێنیت، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌متر هه‌ستیار بیت و له‌هیچ شتێكدا په‌له‌ نه‌كه‌یت.
 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال   
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure