كوڕێك به‌ پاسپۆرتى عێراقى گه‌شت بۆ 70 وڵات ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1116‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پاسپۆرتى عێراقى له‌ ریزبه‌ندى خراپترین پاسپۆرته‌كانى جیهاندایه‌، به‌ڵام گه‌نجێكى شارى سلێمانى توانیویه‌تى به‌ پاسپۆرته‌ عێراقییه‌كه‌ى گه‌شت بۆ 70 وڵات بكات.


ئه‌و كوڕه‌ ناوى به‌درخانه‌ و گه‌ڕیده‌یه‌كى كورده‌، توانیویه‌تى به‌ پاسپۆرته‌ عێراقییه‌كه‌ى 70 وڵاتى جیهان بگه‌ڕێت و وێنه‌ و ڤیدیۆ له‌ هه‌موو وڵاته‌كان بڵاوبكاته‌وه‌ و زۆربه‌ى گه‌شته‌كانیشى به‌ جلى كوردییه‌وه‌ كردووه‌.

یه‌كه‌م گه‌شتى به‌درخان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بوو به‌ منداڵى له‌ ساڵى 1991دا دواتر چووه‌ بۆ توركیا و ساڵانه‌ گه‌شتى بۆ چه‌ندین وڵات كردووه‌، به‌درخان هه‌ربه‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت و له‌ گه‌شتكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure