هۆكارى كه‌ڕووكردنى زێ چییه‌؟ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟

هەمەڕەنگ :: 22/04/2019‌ :: 27536‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

یه‌كێك له‌و گرفته‌ ناخۆشانه‌ى توشى خانمان ده‌بێت كه‌ڕووكردنى زێیه‌، كه‌ هه‌موو خانمێك له‌ ژیانیدا توشى ده‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كه‌یتان پێده‌ڵێین.


به‌شى ته‌ندروستى سایتى هه‌فینگتن پۆست راپۆرتێكى پزیشكى له‌سه‌ر كه‌ڕووكردنى زێ و هۆكار و چاره‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌پێى راپۆرته‌كه‌ 80%ى خانمان له‌ جیهاندا بۆ یه‌كجاریش بێت توشى كه‌ڕووكردنى زێ ده‌بن.

له‌ راپۆرته‌ پزیشكییه‌كه‌دا هۆكاره‌كانى كه‌ڕووكردنى زێ خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ یه‌كێكیان سروشتییه‌ و زێ خۆى توشى ده‌بێت به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكارى ده‌ره‌كى تر هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى كه‌ڕووكردنى زێ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

1. به‌هۆى به‌كتریاوه‌ زێ كه‌ڕوو ده‌كات.
2. بوونى هه‌ستیارى به‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك وه‌ك سابوون یان شامپۆ به‌تایبه‌تى سابوونى بۆندار.
3. كۆندۆم.
4. تۆوى پیاو.
5. به‌كارهێنانى لفكه‌ى كه‌سی تر یان لفكه‌یه‌ك كه‌ زبر بێت یان كۆن بێت.
6. هۆكارى ده‌روونى وه‌كو بوونى دڵه‌ڕاوكێ كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ناڕێكى هۆڕمۆنى ئیسترۆجین (هۆڕمۆنى سێكس) له‌ خانماندا و ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى كه‌ڕوو له‌ ناوچه‌ى زێ.
7. ئه‌و خانمانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن دواى وه‌رزشكردن جله‌كانیان ئاره‌قاوى ده‌بێت و له‌شیان گه‌رم دادێت ئه‌گه‌ر جله‌كانیان بۆماوه‌یه‌ك دواى ته‌واوبوونى وه‌رزشكردن دانه‌نێن ئه‌وا كه‌شێكى گونجاو دروستده‌بێت بۆ كه‌ڕووكردنى زێ.
8. هه‌ندێك كات به‌كارهێنانى حه‌بى رێگریكردن له‌ دووگیانى ده‌بێته‌ هۆى كه‌ڕووكردنى زێ.

چاره‌سه‌رى كه‌ڕووكردنى زێ:
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌ڕووى زێ پێویسته‌ خانمان له‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى باسكران له‌سه‌ره‌وه‌ خۆیان به‌دوور بگرن و به‌وشێوه‌یه‌ به‌دوورده‌بن له‌ كه‌ڕووى زێ، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌بوو پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پێویستیان پێبدرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
    
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure