ئەمانە گرنگترین هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانەن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 12238‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دواكه‌وتنى سووڕى مانگانه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر بارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى ئافره‌ت، زۆرجار هۆكاره‌كانى ئه‌م دواكه‌وتنه‌ به‌ده‌ست مرۆڤ نییه‌ به‌ڵام هه‌ندێك جارى دیكه‌ چه‌ند هۆكارێك نامۆ له‌ئارادان كه‌ ده‌توانیت خۆتیان لێ دووربخه‌یته‌وه‌. بۆ نموونه‌:


1- دڵه‌ڕاوكێ
ره‌نگه‌ ئه‌م زانیارییه‌ت به‌لاوه‌ سه‌یر بێت به‌ڵام نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى مێشك كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ رێكخستنى سووڕى مانگانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ قۆناغێكى نائارامیى ده‌روونیدا تێپه‌ڕیت كه‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاترى خایاند و پاشان سووڕى مانگانه‌كه‌ت دواكه‌وت هیچ سه‌رسام و نیگه‌ران مه‌به‌.

2- شه‌كر
ئه‌م ژه‌هره‌ شیرینه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى كارده‌كاته‌ سه‌ر رێكوپێكبوونى سووڕى مانگانه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى ده‌ردانى زیاترى هۆرمۆنى ئەنسۆلین، ئه‌ویش له‌ڕێى خۆیه‌وه‌ رێژه‌ى تێستۆستیرۆن له‌ جه‌سته‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام سووڕى مانگانه‌ تێكده‌چێت. بۆیه‌ پێویسته‌ تێبگه‌یت كه‌راگرتنى هاوسه‌نگى هۆرمۆنه‌كان زۆر گرنگه‌ بۆ زامنكردنى سووڕێكى مانگانه‌ى سه‌لامه‌ت و رێكوپێك و تا ده‌توانیت خواردنى شه‌كر كه‌م بكه‌ره‌وه‌.

3- دابه‌زینى كتوپڕى كێش
ئه‌گه‌ر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ یان به‌هۆى دڵه‌ڕاوكێوه‌ یان ته‌نانه‌ت به‌ پارێز كێشت به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زى ئه‌گه‌رى زۆره‌ سووڕى مانگانه‌ت دوابكه‌وێت چونكه‌ دابه‌زینى خێراى كێش كارده‌كاته‌ سه‌ر هێلكه‌دانه‌كان ئه‌ركه‌كانى جه‌سته‌ت تێكده‌دات بۆیه‌ باشتر وایه‌ رژێمێكى خۆراكى ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكه‌یت.

4- گەشتکردن:
مه‌به‌ستمان له‌ سه‌فه‌ركردنه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ و تێكچوونى رۆتینى ڕۆژانه‌ى ژیانت. ئه‌مه‌ كارى هۆرمۆنه‌كانت تێك ده‌دات و سه‌رئه‌نجام سووڕى مانگانه‌ت تێكده‌چێت.


بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure