بۆ جگه‌ره‌كێشانێك و چه‌ند سێڵفییه‌ك ژیانى خۆى خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 20/04/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كوڕێكى 28 ساڵ ژیانى خۆى ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌سه‌ر به‌ردێكدا ده‌ڕوات له‌ كه‌نارى ده‌ریایه‌ك ته‌نیا بۆئه‌وه‌ى جگه‌ره‌یه‌ك بكێشێت و چه‌ند سێڵفییه‌ك بگرێت.

له‌ كه‌ناراوى دۆرسێت له‌ بڕیتانیا به‌ردێكى گه‌وره‌ى لێیه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ى بۆشه‌ به‌ "دیردڵ دۆر" ناوده‌برێت و رۆیشتن به‌سه‌ریدا مه‌ترسیداره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى 100 پێ كه‌ ده‌كاته‌ 30 مه‌تر به‌رزه‌، به‌پێى سایتى ده‌یلى مه‌یڵى بڕیتانى ئه‌و كوڕه‌ گه‌شتیاربووه‌ و بۆ كێشانى جگه‌ره‌یه‌ك و گرتنى چه‌ند سێڵفییه‌ك به‌سه‌ریدا رۆیشتووه‌ و ژیانى خۆى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بێئه‌وه‌ى جلێكى گونجاو و سه‌لامه‌تى له‌به‌ردابێت هه‌ر به‌ پانتۆڵى كاوبۆ و كاله‌یه‌كه‌وه‌ چووه‌ته‌ سه‌ر لووته‌كه‌ى.

هه‌فته‌یه‌ك پێشتریش چه‌ند كچێك له‌سه‌ر لووتكه‌ى ئه‌و به‌رده‌ بینراون به‌هه‌مانشێوه‌ سێڵفییان گرتووه‌، ئێستا به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ رێنماییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هۆشداریبده‌ن له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رده‌ ئه‌گه‌ری رۆچوونى هه‌یه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا و چوونه‌ سه‌رى مه‌ترسیداره‌.

و: هونه‌ر كه‌مال
پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure