خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت تووش نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 19/04/2019‌ :: 446‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه‌ خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ و لێدانی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ مێشكیدا و ئه‌گه‌ری تووشوبوونی به‌ خه‌مۆكی زیاد ده‌كات كاتێ گه‌وره‌تر ده‌بێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجامدراوه‌ له‌ زانكۆی "مونسته‌ر" له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ به‌كارهێنانی زانیاری 110 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 60 ساڵیدایه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ منداڵی به‌ خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ به‌ به‌رده‌وامی تووش خه‌مۆكی بوون.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure