ژنێك 400 منداڵی شیره‌خۆره‌ی كوشتووه‌

هەمەڕەنگ :: 19/04/2019‌ :: 845‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ ئینگلته‌را ژنێك به‌ ناوی "ئه‌میڵیا ئیلیزابێس دایه‌ر" به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بكوژ داده‌نرێت له‌ مێژوودا و نزیكه‌ی 400 منداڵی شیره‌خۆره‌ی كوشتووه‌.

ئه‌م ژنه‌ منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كانی هه‌ڵده‌گرته‌وه‌ له‌ خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و  دواتر له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌یخنكاندن و له‌ ڕووباری "تایمز" فڕێی ده‌دان، له‌م كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بوو تا له‌ 4ی نیسانی ساڵی 1896 ده‌ستگیر ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ تاوانه‌كانی، هه‌رچه‌نده‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ته‌نیا سه‌لماندنی كه‌ 50 منداڵی كوشتووه‌، به‌ڵام زۆر سه‌رچاوه‌كان و شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كه‌ زیاتر له‌ 400 منداڵی كوشتووه‌. 

له‌ ساڵی 2013 چیرۆكه‌كه‌ی "ئه‌میلیا دایه‌ر" بینرا كاتێ ده‌زگا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تۆماری تاوانه‌ مێژووییه‌كانیان هه‌ڵدایه‌وه‌ و دیارترینیان تاوانه‌كانی ئه‌م ژنه‌ بوو كه‌ له‌ سه‌رده‌می "ڤیكتۆری" له‌ بڕیتانیا ئه‌نجامدرابوو.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure