ئەم پڕۆگرامە گاڵتەئامێزە عێراقییانە زۆرترین بینەریان لە یوتیوب هەیە

هەمەڕەنگ :: 20/04/2019‌ :: 269‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دواى تێپەڕبوونى چەند ساڵێک بەسەر ئەو نەهامەتییانەى بەسەر گەلى عێراقدا هاتووە چەند جۆرێک پرۆگرامی تەلەفزیۆنى گاڵتەئامێز لە کەناڵە جۆراوجۆرە عێراقییەکان پێشکەش دەکرێت، کە زۆربەیان سیاسین و  بۆ راکێشانى سەرنجى بینەر پەخش دەکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بەهۆى گەندەڵى و کێشمەکێشمی سیاسى و نەبوونى خزمەتگوزارى و چەندین کێشەى دیکەى وەک پیسبوونى ژینگە و رووداوى کوشتن و رفاندن دووچارى گەلى عێراق بۆتەوە و زۆربەى هاوڵاتیانیش متمانەیان بەو دەسەڵاتە نەماوە و خۆیان بە سەیرکردنى زنجیرەى دراما و پرۆگرامى گاڵتە ئامێزەوە سەقاڵ کردووە، کە زۆربەیان تیشک دەخەنە سەر ئەو گاڵتەجاڕییەى سیاسییەکانى عێراق بەسەرى هێناوون.

دیارترین ئەو جۆرە پڕۆگرامانەش پرۆگرامى (البشیر شو) یە کە لە پێشکەشکردنى راگەیاندکار ئەحمەد ئەلبەشیرە و لەکەناڵى دویتشە فیلا ى ئەڵمانى پێشکەش دەکرێت و زۆرترین بینەرى بەلاى خۆیدا راکێشاوە.

پاشان پرۆگرامى (ویلایة بطیخ) دێت کە لە ساڵى ٢٠١٧ کۆمەڵێک چەکدارى عەشایەرى هێرشیان کردۆتە سەر راگەیاندکار عەلى فازل چونکە رۆڵى سەرۆک عەشیرەتەکەیانى بینیووە پرۆگرامەکەش لەسەر کەناڵى (هنا بغداد) پێشکەش دەکرا پاشان پرۆگرامەکە گواسترایەوە بۆ کەناڵى (دجلة) کە لە وڵاتى ئوردن پەخش دەکرێت.

لەوبارەیەوە دیارترین ناوى ئەو پڕۆگرامە گاڵتەئامێزانە دەخەینەڕوو کە لە یوتیوپ بڵاوکراونەتەوە:
-ولایة بطیخ ٢ ملیار بینەرى هەبووە
-قناة منوعات الكوميدية العراقية ١ ملیار بینەرى هەیە
-المربد - قف للتحشيش ٨٣٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-قناة "مصطفى ستار ٥٥٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-قناة "أمير العبادي ٩٤٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-للكوميديا والتحشيش العراقي ٤١٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-البشير شو ٢٤٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-قناة "طه البغدادي ١٤٠ ملیۆن بینەرى هەیە
-يوميات واحد عراقي ٢٧٠ ملیۆن بینەرى هەیە

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure