دیارترین شوێنەوارە مێژووییەکانی یونسکۆ لە ئەمریکا

هەمەڕەنگ :: 18/04/2019‌ :: 229‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

تەنیا لە ئەمریکا نزیکەی 23 شوینەواری مێژوویی هەن و لە لیستی ڕێکخراوی یونسکۆدان، لەم بابەتەی خوارەودا 10 دانەیان باس دەکەین:

 
1-سان ئەنتۆنیۆ ، تەکساس
ساڵی 2015 لەلایەن یونسکۆوە ناسێنرا و بریتیە لە 5 بینا کەلە سەدەی هەژدەیەمدا دروستکراوە و دەکەویتە پەنا ڕووباری سان ئەنتۆنیۆ.


2-کەنداوی گلاشێر، کەنەدا
یەکێکە لەو شوێنەوارانەی لەگەڵ کەنەدادا هاوبەشە، ئەم شوێنەوارە جوانترین باخی سروشتی تیادایە.

3-پارکی چاکۆی مێژوویی، نیو مەکسیکۆ
لە کۆندا ئەم پارکە ناوەندی سەرەکی نەتەوەی بویبلوی کۆنبوو و لە ئێستادا یەکێکە لە لە گرنگترین ناوچە مێژووییەکان.


4-باخچەی ئێڤەرگلیدز، فلۆریدا
ساڵی 1979 کرایە لیستەکەوە، بەڵام دواتر ساڵی 2010 بەهۆی لەناوچوونی بوونەوەرە ئاویەکانی ناوچەکە کرایە لیستی شوێنەوارە جیهانیە گرنگەکان.


5-پەیکەری ئازادی، نیویۆرک
ساڵی 1984 کرایە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکان و یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارە جیهانیەکان،ئەم پەیکەرە دیاری فڕەنسابوو بۆ ئەمریکا.


6-ئەشکەوتەکانی ماموس، لە ویلایەتی کنتاکی
بەهۆی ژوورە گەورەکان و ئەشکەوتە بەیەکداچووەکانی ناوی ماموسی لێ نرا.


7-هۆڵی سەربەخۆیی، پەنسلڤێنیا
ئەم شوێنەوارە لەلایەن ئەندریو هامیلتۆن دیزاین کراوە و ساڵی 1953 بنیادنراوە.


8-باخچەی نەتەوەیی ئۆڵەمپی، واشنگتۆن
بەهۆی سروشتە جوانەکەیەوە لە ساڵی 1981وە کراوەتە لیستی شوێنەوارە میژووییەکانی یونسکۆ.


9-کاهۆکیا، ئلینۆی
ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە ناوچەی سانت کلێر و ڕۆژێک لە ڕۆژان گەورەترین و بەهێزترین شاری میسسیپیەکانبووە.


10-مۆنتایسلۆ و زانکۆی ڤێرجینیا، ڤێرجینیا
مۆنتایسلۆ ماڵی تۆماس جیفرسۆن-بوو و هەمان کەسە یەکەم بینای زانکۆی ڤێرجینیای دروستکردووە.



وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure