کاردانەوەی زاوایەک کاتێک بوک ڕێگەی نەدا خەسوی لەگەڵیان سەرکەوێت

هەمەڕەنگ :: 16/04/2019‌ :: 885‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


سایتی سەیدا هەواڵی جیابوونەوەی دوو هاوسەری لە وڵاتی عمان بڵاوکردەوە، دوایئەوەی بوک ڕازینەبوو خەسوی لە ئۆتۆمبیلەکە لەگەڵیان سەربکەوێت.

ڕووداوەکە بەمشێوەیە ڕوویداوە، کاتێک دایک و خوشکەکانی زاوا لە کوشنی دواوەی ئۆتۆمبیلی بوک و زاوا سەرکەوتوون، بوک ناڕازی بووە و بە زاوای ڕاگەیاندوە، پێویستە دایک و خوشکەکەی بە ئۆتۆمبێلێکی تر بڕۆن و لەگەڵ ئەوان سەرنەکەون، زاوا ڕازی نەبوو باوکی بوکیش داوای لە زاوا کرد کچەکەی تەڵاق بدات و کۆتایی بە ئاهەنگەکە بهێنرێت.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئەم بابەتە هاتوونەتە دەنگ و زۆربەیان لەگەڵ بۆچوونی باوکی کچەکەدا بوون و هەندێکیش پێیان وایە، مەسەلەکە ئەوە ناهێنێت دوو هاوسەری لەسەر جیابنەوە.

و: پەری
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure