چەکێکی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 407‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

زۆربەی کەسەکان خەون بەوەوە دەبینن ببن بە خاوەنی جەستەیەکی ڕێک و لاواز، بۆئەم مەبەستەیش چەندین ڕێگا و بەرنامە پەیڕەو دەکەن بەمەبەستی سوود بینین.

پسپۆڕان چەکێکی کاریگەر بۆ تووانەوەی چەوری پێشنیار دەکەن کە ئەنجامەکەی لە هەموو ڕێگاکانیتری کێش دابەزاندن کاریگەرترە.

پەیمانگایەکی ئەڵمانی ڕوونیکردەوە ئەنجامدانی وەرزش باشترین چەکە بۆ چارەسەرکردنی زیادبوونی کێش و ڕێگریکردن لەو نەخۆشیە ئەو وەرزشانەیش بریتین لە بەهێزکردنی ماسولکە لەڕێگەی قورساییەوە و ڕاکردن و پاسکیلسواری و مەلەکردن.

پەیمانگاکە ڕوونیشیکردەوە ئەو بەرنامەیە چەوری دەسوتێنێت و ماسولکەکان بنیات دەکاتەوە و بەهێزی دەکات، هەروەها دڵ و دەمارەکانیش بەهێز دەکات.

باسی لەوەیش کرد کە پێویستە لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ ئەو وەرزشانە ئەنجام بدرێت بۆهەر یەکێکیان ٣٠ خوولەک.

و: پەری

پ: ریباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure