14 رووه‌كی پزیشكی كه‌ ژیانت ده‌گۆڕن

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1328‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ رووه‌كه‌ پزیشكییه‌كان وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی و بۆ چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان به‌كارهێنراون. هه‌ندێك رووه‌ك هه‌ن كه‌ كاریگه‌ریی به‌هێزیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان و ده‌توانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. 

 
له‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ی سروشتدا ئه‌م رووه‌كانه‌ بناسه‌:
كه‌ره‌وه‌ز: هه‌رس و جوڵه‌ی خۆراك به‌ ریخۆڵه‌دا چالاك ده‌كات، گرژیی گه‌ده‌ ناهێڵێت و ئارامیی ده‌روونی ده‌به‌خشێت.

دارچینی: دژه‌ به‌كتریا و دژه‌ كه‌ڕوو و دژه‌ هه‌وكردنه‌. غازات ناهێڵێت و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چالاككردنی هه‌رس.

ئه‌لۆڤێرا: یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌شبوونی خانه‌ و چاكبوونه‌وه‌ی برین و وه‌كو پاكژكه‌ره‌وه‌ به‌كاردێت. دژی رشك و كڕێشی سه‌ره‌.

به‌یبونه‌: دژی گرژبوونه‌ و دژه‌ هه‌وكردنه‌. غازات ناهێڵێت و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات. پێست به‌ شێداری ده‌هێڵێته‌وه‌.

رۆزماری: چاره‌سه‌ره‌ بۆ شه‌قیقه‌ و خراپیی یاده‌وه‌ری و لاوازیی به‌رگریی له‌ش. هه‌روه‌ها هه‌وكردن و ئازاری جومگه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

نه‌عنا: ناڕه‌حه‌تیی كۆئه‌ندامی هه‌رس ناهێڵێت، دژی غازات و هه‌وكردن و هه‌ستی ماندوێتی و ناڕه‌حه‌تیی جگه‌ره‌.

بیبه‌ری توون: هه‌رسكردن چالاك ده‌كات و ئازارشكێنه‌. هه‌روه‌ها زینده‌پاڵ چالاك ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.

مێخه‌ك: بۆ ددان به‌سووده‌ و ئازارشكێنه‌ و دژی هه‌وكردن و ئاوسانه‌.

گه‌ڵای كالیپتۆز (قه‌ڵه‌متۆز): چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره‌ بۆ كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی وه‌ك ره‌بۆ و هه‌وكردنی سییه‌كان. هه‌روه‌ها تا داده‌به‌زێنێت و ئازارشكێنه‌.

سیر: پڕه‌ له‌ ڤیتامینه‌كانی A و B1 و B2 و C، هه‌روه‌ها توخمه‌كانی وه‌ك گۆگرد و یۆد. كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و به‌رگریی به‌هێز ده‌كات و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌.

گه‌ڵای (غار): پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌ و ئازارشكێنه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هه‌رس و كێشه‌كانی ماسولكه‌ و شین بوونه‌وه‌.

گوڵه‌ هێرۆ: گوڵه‌هێرۆ دژه‌ هه‌وكردنه‌ و دژی قورحه‌ی گه‌ده‌یه‌ و كێشه‌ی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات.

ته‌مه‌رهیند: قه‌بزی ناهێڵێت و دژی هه‌وكردنه‌ به‌هۆی كه‌ڕووه‌وه‌.

زه‌عته‌ر: پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌ و كۆكه‌ و هه‌وكردنی سییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

پ: پەری

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure