ئەو ئاژەڵە ماڵییانەی پێویستە لە رووخساری خۆت دووریان بخەیتەوە

تەندروستی :: 15/04/2019‌ :: 457‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئەو نەخۆشییانەی لە ئاژەڵەوە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ هەندێكیان لەو ئاژەڵە ماڵییانەوە دەگوێزرێنەوە كە مرۆڤ خۆی پەروەردەیان دەكات، بۆیە باشتر وایە تا دەتوانیت مەهێڵە ئەو ئاژەڵانە لە رووخسار و دەمتەوە نزیك ببنەوە، ئاژەڵەكانیش ئەمانەن:

1- سەگ
 ئەگەر سەگ رووخسارت بلێسێتەوە دەتوانێت تووشی چەند نەخۆشییەكت بكات، چونكە لیكی سەگ هەڵگری هەموو هۆكارەكانی نەخۆشیین بۆ نموونە نەخۆشییەكانی هەوكردن و گورچیلە و جگەر.

2- پشیلە
پشیلە بۆی هەیە چەند نەخۆشییەكی ترسناك بگوازێتەوە بۆ مرۆڤ، گرنگترینیان نەخۆشی (بارتۆنێلا هیرسین)ە كە پێشیدەوترێت تای پشیلە و ئەمەش زۆرجار لەئەنجامی چڕنوقی پشیلەوە دروستدەبێت، نیشانەكانیشی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئاوسانی گرێ‌ لیمفاوییەكان.

3- كیسەڵی بچووك
بەپێی ئامارەكان كیسەڵی بچووك ساڵانە هۆكاری دەیان هەوكردنن لە مرۆڤدا بە بەكتریای سارمۆنێلا و تەنیا لەنێوان 2012 و 2014دا 166 كەس بەهۆی كیسەڵی بچووكەوە تووشی هەوكردن بە سارمۆنێلا بوون.

4- باڵندەكان
لەناو باڵندەكاندا نزیكەی 100 جۆریان دەتوانن نەخۆشی بگوێزنەوە بۆ مرۆڤ كە زوربەیان لەو باڵندانەن مرۆڤ بەخێویان دەكات یان نزیكن لێوەی، بۆ نموونە چۆلەكە و تووتی.

یەكێك لە نەخۆشییە باوەكان كە لە باڵندەوە تووشی مرۆڤ دەبن نەخۆشی كلامیدیای باڵندەیە كە بەهۆی ریقنە و دەرهاویشتەكانی باڵندەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ و تووشی هەوكردنی سییەكان و تەنانەت هەوكردنی جگەریشی دەكات.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

ب: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure