نهێنیەکی سەیر لەسەر بوکەکەی داعش ئاشکرابوو

هەمەڕەنگ :: 15/04/2019‌ :: 6780‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ماوەی چەند مانگێکە شەمیمە بوگوم-ی ناسراو بە (بوکی داعش) هەوڵیداوە بە منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بەزەیی خەڵک بەدوای خۆیدا ڕابکێشێت، بەڵام لەم دەواییەدا چەند نهێنیەکی ئاشکرابوو.


چەند گۆرانکاریەک بەسەر چیرۆکی قوتابیە بڕیتانیەکەدا هات کە ماوەی چەند ساڵێکە چووەتە ڕیزی داعش، چونکە چەند شایەتحاڵێک بە ڕۆژنامەی (تلگراف)یان وت: شەمیمە ئەندامێکی پۆلیسی رەوشت-ی داعشبووە کە بە (حەسبە) ناسراوە.

سەرەڕای ئەوەی شەمیمە لە چەند چاوپێکەوتنێکدا وتوویەتی بەشداری لە کارە دڕندەکانی داعشدا نەکردووە و تەنیا ژنی پیاوێکی داعشی بووە و ژیانی بۆ منداڵەکانی تەرخانکردووە، بەڵام چەند شایەتحاڵێک ئاشکرایانکرد: چالاکوانێکی (خراپ)بووە و هانی کچی تری داوە بێنە ڕیزی داعشەوە.

هەروەها ئاشکرایانکرد: ئەم کچە بەردەوام بە کلاشنکۆفێکەوە سوڕاوەتەوە و بە (پۆلیسە دڵڕەقەکە) ناسرابووە و کاری بریتیبووە لە سەپاندنی یاسا توندڕەوەکانی داعش.

شایەنی ئاماژەپێکردنە، لە ئێستادا هێزەکانی هەسەدە لە دەرەوەی گوندی باغۆز دەیان ژنی داعشی خاوەنی چەندین رەگەزنامەی جیاوازیان دەستبەسەرکردووە و داوایان لە دەوڵەتەکانیان کردووە وەریانبگرنەوە، بەڵام دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان دودڵن لەم بابەتە ئاڵۆزە.


وەرگیڕان: ه.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure