بینینی مستیلە لە خەودا چی دەگەیەنێت؟

هەمەڕەنگ :: 15/04/2019‌ :: 943‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەموو کچێک ئاشقی ئیکسسواراتە بەتایبەتی مستیلە، چونکە وەک سیمبوڵێک بۆ پەیوەندی خۆی و هاوسەرەکەی دەیبینێت، بەڵام ئایا لە جیهانی خەودا مستیلە مانای چیە؟

-بینینی مستیلەی زیوی پیاوانە لە خەودا نیشانەیە بۆ سەرکردایەتی و هاوسەرگیری، بەڵام مستیلەی مس باشنیە و نیشانەیە بۆ نەهامەتی و هەژاری، هەروەها مستیلەی ئاڵتوونی ژەنگاوی یان شکاندنی مستیلە لە خەودا نیشانەیە بۆ کێشەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە.
-ئەگەر ژنێکی دووگیان لە خەویدا مستیلەیەکی ئاڵتوونی لەدەستدابوو یان مستیلەیەک کە بەردی بەنرخی پێوەبوو نیشانەیە بۆ ئەوەی کوڕی دەبێت، ئەگەر مستیلەکەش زیوبێت واتە منداڵەکەی سکی کچە.
-بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر کچێکی سەڵت لە خەویدا مستیلەیەکی زیوی لەدەستدابوو ئاماژەیە بۆ گەیشتن بە خەونەکانی یان هاوسەرگیری، ئەگەر مستیلەکەش ئەڵماسبوو واتە زاوا دەوڵەمەند دەبێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure