ئەو ژنانەى لە مێردەکانیان جیادەبنەوە نابێت ئەم رەفتارانە ئەنجامبدەن

هەمەڕەنگ :: 15/04/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

زۆر جار ژنان دواى پرۆسەى جیابوونەوەیان، هەست بە نیگەرانى و توڕەبوون دەکەن، بۆیە دەبینین زۆربەیان دەکەونە هەڵەوە و وەک توڵەسەندنەوەیەک لە خودى خۆیان، بە چەند شێوازێک سزاى خۆیان دەدەن.


لەوبارەیەوە هەندێک لەو رفتارە هەڵانە دەخەینەڕوو، کە پێویستە ژنان دواى جیابوونەوەیان ئەنجامى نەدەن و لێی دوورکەونەوە لەوانەش:

خواردنێکى ناتەندروست : زۆر کەس بە خواردن هەوڵدەدات قەرەبووى نیگەرانییەکانى بکاتەوە، بەڵام ئەوە ماناى نییە کە بە شێوەیەکى ناتەندروست زۆرخۆرى لە خواردنەکان بکات، پێویستە ژنان لەو دۆخەدا  کەمێک لە چێشتخانەکەیان دوورکەونەوە.

دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ و کەسوکار: راستە لەو دۆخەدا نیگەرانییەکانت زیاد دەبێت و هەست بە کەموکوڕى دەکەیت، بەڵام ئەمە ماناى نییە خۆت قەتیس بکەیت و لە ژیانى کۆمەڵایەتى خۆت بەدوور بگریت، بە پێچەوانەوە ڕەنکە نزیکبوونەوەت لێیان باشتر بێت، چونکە بە ئامۆژگارییەکانى ئەوان ئاسوودە دەبێت و ئەزموونیان لێوەردەگریت بۆ تێپەراندنى ئەو دۆخە.

گەڕان بەدواى قەرەبوویەک: پێویستە دواى جیابوونەوە پەلە نەکەیت لە بەستى پەیوەندییەکى دیکەى ناتەندروست، بەڵکو هەوڵبدە خۆت بە شتێک سەرقاڵ بکەیت تاکو بارى سۆزداریت جێگیر دەبێت و لەو دۆخە ئارامدەبیتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure