خاوەنی ئەم بورجە خراپترین هاوڕێیە

هەمەڕەنگ :: 15/04/2019‌ :: 996‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هەموومان سیفاتی نەرێنیمان هەیە و ڕەنگە هەندێك کەس بەدڵی نەبێت، ڕەنگە بۆ خۆشەویستی باشبین، بەڵام بۆ هاوڕێیەتی خراپبین و بە پێچەوانەشەوە.
لەدایکبووی بورجێک هەیە لەگەڵ کەم کەسدا ڕێکدەکەوێت، چونکە پەیوەندیەکانی بە ڕووکەسی دەهێڵێتەوە و کەم کەس لێی تێ دەگات، ئەو کەسەش خاوەنی بورجی کەوانە.
لەدایکبووی ئەم بورجە ڕەخنە لە هەموو شتێک دەگرێت، ڕەخنەکانیشی لەسەر بنچینەی راست نیە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە لە ڕادەبەدەر باوەڕی بەخۆی هەیە، لە بەرامبەردا ڕازی نیە کەس ڕەخنەی لێ بگریت و گرنگی بە بۆچوونەکانیان نادات.
پەیوەندیەکانی کاتیە و لەسەر پێویستی خۆی هاورێکانی هەڵدەبژێرێت، نایەوێت زیانی پێ بگات و کاتێک پێویستت پێیەتی لەوێ نیە لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی بێ سەبرە و دەیەوێت هەموو شتێک بە ئارەزووی خۆی بێت.

وەرگیڕان: هێڤی فەرهاد
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure