پاش جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، ببينە خانمە هونەرمەندێکی تورک چی لە کچەکەی کرد؟

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1013‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پێش ماوەیەک هەواڵی جیابوونەوەی خانمە هونەرمەندی تورکی ئیشین کاراجا لە ماڵپەڕە ڕۆژنامەوانیەکان هەرای نایەوە، بەڵام دووبارە کێشەیەکی دی سەری هەڵدا و وایکرد ببێتەوە جێ باسی ڕۆژنامەکانی تورکیا.

ڕۆژنامەکان چەندین هەواڵیان لەسەر ئەوە بڵاوکردەوە ئەم خانمە هونەرمەدە داوایەکی پێشکەشی دادگا کردووە بۆ گۆڕینی ناوی باوکی کچەکەی تاوەکو بەتەواوەتی هاوسەری پێشووی لە ژیانی بکاتە دەرەوە.

بەپێی گۆڤاری günaydın ئەم خانمە هونەرمەندە زۆر توڕەبوو لەوەی هاوسەری پێشووی ملیۆنێک لیرەی قەرزکردووە تاوەکو ئەو بیداتەوە، هەربۆیە بڕیاریدا ناوی دووەمی کچەکەی بگۆڕێت و هاوسەری پێشووی بکاتە دەرەوەی ژیانی.

بەپێی هەمان گۆڤار، هاوسەری ئەم خانمە هونەرمەندە مستیلەی هاوسەرگیریەکەیانی فرۆشتووە تاوەکو بە پارەکەی گەشتبکات و لە ئێستادا لە وڵاتی بڕازیلە.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure