چیرۆكى سه‌یرى وه‌زیرێكى هیتله‌ر كه‌ خۆى و ژن و منداڵه‌كه‌ى كوشتن

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 348‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

تا ئێستا رەنگە لەرێگای بەڵگەنامە و کتێبە مێژوویەکانەوە، چیرۆکی خۆکوشتنی سەرۆکی نازیەکان ( ئەدۆڵف هیتلەر) و هاوسەرەکەی( ئیڤا براون)ت بیستبێت، کە تەنها یەک رۆژ دوای هاوسەرگیریان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، ئەوەش پاش کەوتنی ئەڵمانیا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، دوای خۆشیان بەشێک بەرپرسانی دەسەڵاتەکەی ئەم کارەیان دووبارە کردەوە.

ئەدۆڵف هیتلەر، لە (30ی نیسانی1945) لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، بۆ رۆژی دواتر، هەریەکە لە (جۆزێف گۆبڵز) وەزیری پروپاگەندەی نازی و هاوسەرەکەی(ماغدا گڵۆبز) کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، بەڵام پێش خۆیان هەر شەش منداڵەکەیان کوشت.

جۆزێف و هاوسەرەکەی خۆشەویستیەکی بێ هاوتایان هەبوو بۆ هیتلەر، بۆیە سەرەتای ناوی هەر منداڵەکانیان بە پیتی(H) هاوشێوەی ناوی هیتلەر دانابوو.

بەگوێرەی گێڕانەوەکان هیتلەر منداڵی خۆشویستووە و بۆیە گرنگی بە منداڵەکانی ئەو خێزانە داوە.

دوای گەیشتنی هەواڵی خۆکوشتنی هیتلەر و هاوسەرەکەی ماغدا گۆبڵز، نەیویستوە دوای ئەوان خۆی و منداڵەکانی بژین، بۆیە سەرەتا بە دەرمانی ژەهراوی سەرجەم منداڵەکانی دەکوژێت.

بۆ رۆژی دواتر، جۆزێف گۆبڵز، هاوسەرەکەی دەکوژێت و دواتر خۆیشی دەکوژێت و فرمان بە پاسەوانەکانی دەکات، ئاگر لە جەستەکەیان بەربدەن.

بەگوێرەی گێڕانەوەکان، کاتێک تەرمەکانیان دۆزرانەوە، بەشێکی جەستەیان بووبوە خەڵوز.

پ: ئەڤین

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure