شارێكی ئه‌مریكا به‌ هه‌شت ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت

هەمەڕەنگ :: 15/04/2019‌ :: 316‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێكی ئه‌مریكی به‌ ناوی "نانسی كیدۆ" خاوه‌نی شارێكی بچووكه‌ له‌ وشكانی نیڤادا، به‌ بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلار ئه‌م شاره‌ ده‌فرۆشێت.

ڕووبه‌ری ئه‌م شاره‌ بچووكه‌ ده‌گاته‌ 113 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌، پێشتر ئه‌م شوێنه‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی چۆڵ بوو و له‌ ساڵی 1965 كیدۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ حكومەتیان كڕییه‌وه‌ و ویستیان بیبوژێننه‌وه‌ چونكه‌ خۆیان فڕۆكه‌وان بوون، به‌ڵام دواتر وازیان له‌م بیرۆكه‌یه‌ هێنا.

له‌مڕۆدا ئه‌م شوێنه‌ بۆته‌ شارێكی بچووك و شوێنی نیشته‌جێبوونی چه‌ندین كه‌س، هه‌روه‌ها چێشتخانه‌ و ئوتێل و دوكان و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌ی لێیه‌، كیدۆ ده‌یه‌وێت ئه‌م شاره‌ بفرۆشێت چونكه‌ له‌ دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ چیتر نه‌یده‌توانی به‌ڕێوه‌یبه‌رێت.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure