سه‌نه‌م و جان له‌ ئاهه‌نگێكدا ده‌بینرێن و سه‌مایه‌كى جیاواز ده‌كه‌ن

هەمەڕەنگ :: 07/04/2019‌ :: 842‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هه‌ردوو ئه‌كته‌رى دیارى توركیا دێمێت و جان سه‌مایه‌كى لوبنانى ده‌كه‌ن.

دێمێت ئۆزدێمیر كچه‌ ئه‌كته‌رى تورك و ناسراو به‌ "سه‌نه‌م"ى زنجیره‌ دراماى "ئه‌شق و خه‌یاڵ _ Erkenci Kus" له‌گه‌ڵ جان یه‌مان كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ به‌شداره‌ له‌و زنجیره‌یه‌دا له‌ فێستیڤاڵى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى میورێكس دۆر له‌ لوبنان به‌شدارییان كرد و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ریان پێدرا.

له‌دواى ئاهه‌نگه‌كه‌ دێمێت و سه‌نه‌م چوون بۆ یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌ له‌ لوبنان و وه‌كو له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌بینرێت به‌ گۆرانییه‌كى عه‌ره‌بى سه‌ماى لوبنانی ده‌كه‌ن.

خه‌ڵاتى میورێكس دۆر خه‌ڵاتێكى هونه‌رییه‌ و ساڵانه‌ له‌ لوبنان له‌ ئاهه‌نگێكدا ده‌درێت به‌ هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه‌ و هونه‌رمه‌ندانى جیهان.

و: هونه‌ر كه‌مال

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure