هۆنک کۆنگ دەستى بەسەر ٨٢.٥ کغم لە قۆچى کەرکەدەن گرتووە

ژینگە :: 27/04/2019‌ :: 704‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانى هۆنک کۆنگ ئاشکرایانکرد، کە دەستیان بەسەر (82,5) کغم لە قۆچى ئاژەڵى کەرکەدەن گرتووە، کە نزخەکەى بە بەهاى (2010)ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.


ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەو وڵاتە لەماوەى رابردوودا دەستى بەسەر (40)کغم لەهەمان ئەو جۆرە قۆچە گرتبوو، لەگەڵ (1000|)ددانى عاج و چەندین کەلاکى پڵنگى مۆمیاکرا، کە هەوڵدەدرا لە رێگاى هونک کۆنگەوە بەرەو وڵاتانى دیکەى ئاسیاوى بەقاچاخ ببردرێت.

لێپرسراوێک لە گومرگى ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد، هەفتەی رابردوو پشکنینیان بۆ بارێک کردوو، کە بە نیاز بووە لە باشورى ئەفریقیایەوە یەدەکى ئۆتۆمبێل بنێرێت بۆ وڵاتى مالیزیا، بەڵام دواى پشکنینی ئەو بارە، دەرکەوتووە جۆرە دەرمانێکى تیابووە کە لە قۆچى کەرکەدەن دروست دەکرێت و وەک چارەسەرێک بەکاردەهێندرێت بۆ پاککردنەوەى لەشى مرۆڤ لە ماددە ژەهراوییەکان و چەندین نەخۆشى دیکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure