چۆنێتی ئاماده‌كردنی چیزكه‌یك

خواردن :: 05/04/2019‌ :: 1570‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ

پێداویستییه‌كان:
-250 گرام پسكیت له‌ جۆری " digestive " یان هه‌رپسكیتێكی وشكی ئاسایی دیكه‌.
-100 گرام كه‌ره‌ی تواوه‌.
-تامی ڤانیلا(ڕۆحی چوكلێت).
-600 گرام په‌نیری كرێمی.
-100 گرام شه‌كری زینه‌.
-284 میلیلیتر كرێمی كێكی شل.
-بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ش ده‌توانیت شلیك و شه‌كری زینه‌ به‌كاربهێنیت.

چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
1- پسكیته‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو قاپێكی پلاستیكییه‌وه‌ و وردی بکە و تێكیبشكێنه‌ و دواتر كه‌ره‌ تواوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌ و تێكه‌ڵی بكه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ جوانی تێكه‌ڵ كرد، مه‌نجه‌ڵێكی بێنه‌ و كاغه‌زی تایبه‌ت به‌ كێك دروستكردنی تێدا دابنێ و تۆزێک به‌ زه‌یت چه‌وری بكه‌ و تێكه‌ڵه‌كه‌ی تێبكه‌ و دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بیخه‌ره‌ ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌.

2- په‌نیری كرێمییه‌كه‌ و شه‌كری زینه‌كه‌ و ڤانێلاكه‌ بكه‌ره‌ ناو قاپێكه‌وه‌ دواتر به‌ تێكه‌ڵكه‌رێكی كێك هه‌مووی تێكه‌ڵبكه‌ و  دواتر كرێمی كێكه‌ شله‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو و به‌رده‌وام به‌ له‌ تێكه‌ڵكردنی تاوه‌كو به‌ جوانی تێكه‌ڵ ده‌بێت، تێكه‌ڵه‌كه‌ بكه‌ره‌ ناو قاپه‌كه‌ی پسكیته‌ هاڕاوه‌كه‌ی تێدایه‌ بیكه‌ به‌ سه‌ریدا به‌ مه‌رجێك له‌ قه‌راغه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌یت نه‌ك له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ و دواتر بیخه‌ره‌ ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ تاوه‌كو به‌یانی.

3-پێش ئه‌وه‌ی چیز كه‌یكه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌یت ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك دایبنێیت و كاغه‌زه‌كه‌ی پێشتر له‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا داماننابوو لایده‌به‌ین و دواتر به‌ شلیك و شه‌كری زینه‌كه‌ بیڕازێنیته‌وه‌.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure