چۆنییەتى دروستکردنى هەویرى کونافە بە ئاسانترین رێگە بزانە

خواردن :: 02/04/2019‌ :: 1973‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ


کونافە یەکێکە لەو شرینیانەى لە زۆربەى بۆنە و کاتەکاندا دەخورێت و خواستێکى زۆرى لەسەرە، بۆیە دەبینین بە جۆرەها شێواز دروستدەکرێت، لەوبارەیەوە دیاترین ئەو شێوازانە دەخەینەڕوو، کە هەویرى کونافەى پێدروست دەکرێت.

 

چۆنییەتى دروستکردنى هەویرى کونافە:
یەک کوپ ئاردى سپى
یەک کوپ ئاردى گەنم
یەک کوپ رۆنى خۆماڵى
کوپ و نیوێک لە شیرى تەڕ
٤ قەترە گوڵاو
رەنگى کونافە
- سەرەتا هەردوو جۆرە ئاردەکە و رۆنەکە تێگەڵ بەیەک دەکرێت، پاشان ئەوانى دیکەش تێکەڵ دەکرێت، ئەگەر هەستت کرد هەویرەکە توندە، دەتوانیت تۆزێکى دیکە لە شیرە تەڕەکەى بۆ زیاد بکەیت و نابێت زۆر شل بێت.
-پاشان سینییەک ئامادە دەکرێت و ناوى چەو دەکرێت
-هەویرەکە دەکرێتە ناو کیسەیەکى نایلۆن و لە ژێرى چەند کونێکى وورد دەکرێت
- گۆشار بکەرە سەر ئەو کیسەیە و بە شێوەیەکى بازنەیی بە چوار دەورە ئەو سینییە سوڕی بدە
- سینییەکە بخەرە سەر ئاگر و پاشان کە سورەوە بوو کۆیان بکەرەوە و ئەو پرۆسەیە یەک دوو جار دووبارە بکەرەوە  تاکو زۆرترین پارچەت لەسەر شێوەى شەعرییە دەست بکەوێت

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure