ماڤى ته‌مه‌نى بووه‌ته‌ 55 ساڵ ببینه‌ ئێستا چۆنه‌

هەمەڕەنگ :: 30/03/2019‌ :: 28322‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى تورك هولیا ئه‌ڤشار ناسراو به‌ "ماڤى" ئێستا ته‌مه‌نى گه‌یشتووه‌ته‌ 55 ساڵ و به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانى.

هولیا ئه‌فشار له‌ ئینسته‌گرامه‌كه‌ى كه‌ 2.3 ملیۆن فۆڵه‌وه‌رى هه‌یه‌ نوێترین وێنه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌وادارانى پێیان وایه‌ ماڤى هێشتا هه‌ر گه‌نجه‌ به‌چاو ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌تى.

ماڤى له‌ به‌روارى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 1963 له‌ شارى ئێدرێمیت له‌ دایكێكى تورك و باوكێكى كورد له‌دایكبووه‌، ماڤى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیشدا دانى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ كورده‌ و ناوه‌ كوردییه‌كه‌شى "مه‌له‌كان"ه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure