ماوەی سێ هەفتە لە دارستاندا بەبێ خۆراک و جلوبەرگ ژیانیان بەسەربرد

هەمەڕەنگ :: 20/04/2019‌ :: 1005‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
دوو لاوى بڕیتانى بەناوى (دانێل ئۆلفى) تەمەن ٢٦ ساڵ و (جیمس مۆنهان) تەمەن ٢٧ ساڵ روویان لە دارستانەکانى مالیزیا کرد، بێئەوەى خۆراک لەگەڵ خۆیاندا بەرن و هیچ جلوبەرگێک بپۆشن. مەبەست لەو هەنگاوەش، تاقیکردنەوەى هێز و تواناکانیانە لە بەرگەگردن لەو ژیانە دژوارە.

لەوبارەیەوە ئەو دوو لاوە، هەڵسان بە ئامادەکردنى خێمەیەک و چەند شیشێکى تکە و هەندێک دەرمانى لەناوبردنى مێر و چەند فریاگوزارى سەرەتایی.
لەکۆتاییدا توانییان بۆ ماوەى ٣ هەفتە بەرگەى ئەو ناخۆشییەیان بگرن و لەو ماوەیەدا ١٠ کغم لە کێشیان دابەزى، چونکە تەنیا میوەى کێوى و مێروویان دەخوارد.
 وەک خۆیان باسى لێدەکەن، جاری وەها هەبووە، لە برسان بوراونەتەوە و هەمیشە لە دڵەراوکێدا بوونە و ترسیان لە هێرشى ئاژەڵە کێوییەکان و مار و دووپشک هەبووە بەڵام خۆشبەختانە لە ترسان کێشیان دابەزیووە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure