هەرگیز پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ ئەم جۆرە پیاوانە دروست نەکەیت!

هەمەڕەنگ :: 25/03/2019‌ :: 3035‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

زۆر جار ژنان بەدواى سوارچاکى خەونەکانیان دەگەڕێن، بۆ بەدیهێنانى ئەو خەونە، خۆیان بەدوور دەگرن لە و پەیوەندییانەى ئەگەرى شکستهێنانى هەیە.


لەوبارەیەوە گۆڤارى (ڤیڕال شیر باز) ئامۆژگارى ژنان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە پیاوانە:


پیاوى سەرکێش و بێبەزەیی: هەندێک لە ژنان، سەرەتا دەکەونە داوى خۆشەویستى پیاوانى سەرکێش و پێیان وایە چاونەترسن، بەڵام بە درێژایی کات بۆیان دەردەکەوێت، کە کردەوەکانیان مەترسیدارە و زۆر جاریش تاوانى لێدەکەوێتەوە، بۆیە ئەو جۆرە پیاوانە بێبەزەیین و شایەنى خۆشەویستى نیین.

ئەو پیاوانەى گرنگى بە ماسولکە و لەش جوانى دەدەن: ئەو جۆرە پیاوانە کەسانى خۆپەرستن و تەنها گرنگى بە خۆیان دەدەن و هەمیشە سەرقاڵى بڵاوکردنەوەى وێنەکانى خۆیانن، بۆیە پێویستە لەسەر ژنان دوورکەونەوە لەو جۆرە پیاوانە.

ئەو پیاوانەى بە قسەى دایکیان دەکەن: زۆر جار ئەو پیاوانەى زۆر دایکیان خۆشدەوێت و لەقسەیان دەرناچن و کاردانەوەى لەسەر ئەو خۆشەویستییە دروست دەکات، کە بەرامبەر خێزانەکانیان هەیانە، بۆیە پێویستە ژنان دوورکەونەوە لەو ژیانەى پیاوان دەسەڵاتى بڕیاردانیان نییە.

پیاوانى بێخەون وئامانج: زۆر جار ئەو جۆرە پیاوانە، بێکارن و هەوڵى جدى نادەن بۆ بەدەستهێنانى ژیانێکى مسۆگەر، تەنها بەدواى کات بەسەربردن دەگەڕێن و هیچ بیر لە دوارۆژیان ناکەنەوە.

پیاوى بێهەڵوێست: ئەو جۆرە پیاوانە، ناتوانن بە ئاسانى بڕیارى خۆیان بدەن و بەرامبەرەکەیان چى بڵێت ڕازین و هیچ هەڵوێستێکیان نییە لەو وەرگرتنى مافە چارەنووس سازەکان.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure