نهێنی جوانی پێستی ژنانی ژاپۆن ئاشکرادەبێت

تەندروستی :: 25/03/2019‌ :: 2017‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ژنانى ژاپۆنى بە روخسارى جوان و ناسکترین پێست ناسراون لە جیهاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەیت و گژوگیایانەى بەکاریدەهێنن بۆ پاراستنى تەندروستى پێستیان
لەوبارەیەوە دیاترین ئەو ماددانە دەخەینەڕوو، کە بەکاریدەهێنن بۆ جوانکردنى پێستى روخساریان لەوانەش:

-ئەو جۆرە ماسکانە بەکاردەهێنن کە خۆراکە بۆ پێست، ئەمەش لە رێگاى تەڕکردنى پارچە قوماشێک دەکرێت بەو پێکهاتانەى بۆ ئەو مەبەستە ئامادەى دەکەن بۆ روخساریان.

-فاسولیاى سوور دەکوتن وەک هەویرێک بەکاریدەهێنن بۆ شێلانى پێستى روخساریان لە هەمانکاتدا گەڵاى برنج-یش بەهەمان شێوە بەکاردەهێنن.

-زیاتر زەیتە سروشتییەکانى وەک زەیتى برنج و کامیلیا بەکاردەهێنن بۆ چەورکردنى روخساریان.

-کرێمێکى تایبەت بەکاردەهێنن بۆ لابردنى ئەو ماددانەى ماکیاژ لەدواى خۆی بەجێیدەهێڵێت و زۆر گرنگى بە سڕینەوەى ژێر چاوەکانیان دەدەن.

-خواردنەوەى چاى سەوز، یەکێکە لەو خواردنەوە گرنگانەی ژنانى ژاپۆنى بەکاریدەهێنن بۆ پاراستنى تەندروستى پێستیان، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسید، جگە لەوەش گرنگى بە خواردنى ماسى دەدەن و ژەمێکى سەرەکیە لە خواردنەکانیان.

-یەکێک لە دیاترین ئەو هۆکارانەش دوورکەوتنەوەیە لە تیشکى خۆر و بەکارهێنانى کرێمى دژە خۆر.

و: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure