بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا بەڵام پاش شەش کاتژمێر شتێکی سەیر ڕوویدا

هەمەڕەنگ :: 25/03/2019‌ :: 26135‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پۆستەچیەک بەناوی جواو ئەراوجو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، بەڵام کاتێک بردیان بەرەو پزیشکی دادوەر موعجیزەیەک ڕوویدا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، پزیشکان بۆ ماوەی شەش کاتژمێر هەوڵیاندا دڵی ئەم پیاوە تەمەن 38 ساڵە ببوژێننەوە، بەڵام هیچ سودی نەبووە.

پزیشکان ناچاربوون هەواڵی مردنەکەی ڕابگەیەنن و ڕەوانەی پزیشکی دادوەریانکرد، بەڵام تێبینی ئەوەیانکرد دەجوڵێت و دەرکەوت سوڕی خوێنی چالاکبووەتەوە و دڵی ئاسایی کاردەکات.

پزیشکان دەڵێن، هیچ لێکدانەوەیەک نیە بۆ ئەم حاڵەتە و لەپڕ بەبێ هۆکار گەڕاوەتەوە بۆ ژیان، هەربۆیە لە بەشی بوژاندنەوەی دڵ ئەراوجو بە (پیاوی موعجیزە) ناودەبەن.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure