ژنە پۆلیسێکى نیوزلەندى هەڵوێستێکى جوامێرانەى بەرامبەر قوربانییەکەى ٢ مزگەوتەکە نواند

هەمەڕەنگ :: 25/03/2019‌ :: 592‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنە پۆلیسێکى نیوزلەندى تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوى (میشێل ئیڤانز) لەکاتى پاسەوانیکردنى ئارامگاى شەهیدەکانى هەردوو مزگەوتەکەى هێرشی تیرۆڕست کرایە سەرى لەو وڵاتە، هەڵساوە بە دانانى گوڵێکى سوور لەسەر قەڵغانى هێلەکەکەی و لەچکیشى لەسەر کردووە، وەک هەڵوێستێکى مرۆڤانە بەرامبەر ئەو کارەى دژ بەو موسوڵمانانە لە وڵاتەکەى ئەنجامدراوە.


دیمەنى ئەو ژنە پۆلیسە وایکرد، کە زۆربەى هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە سەرسام بن و وێنەکەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

 لە ئەنجامدا زۆرترین بینەر لە جیهاندا سەرسام بوون بەو کارەى کردویەتى و ئەو هەڵوێستەیان بەرزنرخاند و دەستخۆشییان لێکرد کە بۆتە نموونەى پۆلیس لەو وڵاتە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure