ئەو ژنەی لەرووداوەکەی 11سێبتەمبەر رزگاری بوو ببینە توشی چی بووە؟

هەمەڕەنگ :: 16/03/2019‌ :: 2781‌ جار بینراوە
dwarozh


دوارۆژ


ژنێکی بڕیتانی بەڕەچەڵەک هیندی بەشێوەی ڕێکەوت لە دوو کارەساتی گەورە ڕزگاریبووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ جۆرێکی دەگمەنی شیرپەنجەی خوێن دەجەنگێت.

 
ڕۆژنامەی زە سەن چیرۆکی مینا شارمای تەمەن 41 ساڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد: لە شاری لیستەر چارەسەر وەردەگرێت و ئەگەر بەخشەرێکی گونجاو نەدۆزێتەوە ڕەنگە بمرێت، هەربۆیە هاوڕی و خزمەکانی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیانکرد تاوەکو بەخشەرێکی گونجاو بدۆزنەوە و ژیانی ئەم دایکە ڕزگار بکەن.


سالی 1996 شارما لە مردن ڕزگاریبوو پاش ئەوەی تەقینەوەیەکی گەورە لەو مۆڵەدا ڕوویدا کە کاری تیادا دەکرد، ساڵی 2001 ئەم ژنە بڕیتانیە لە وول ستریت ڕاهێنانی دەکرد و چەند خولەکێک پێش ڕوودانی کارەساتەکەی 11ی سێبتمبەر بە شوێنی ڕووداوەکەدا تێپەڕی.


ئەم ژنە لە چاوپێکەوتنێکی کۆندا وتی:هەست دەکەم زۆر بەختەوەرم کە لەم دوو ڕووداوە ترسناکە ڕزگارمبووە و هەست دەکەم شتێک یان کەسێک هەیە دەیەوێت لە ژیاندا بمێنمەوە.
پزیشکەکەی شارما لەو باوەڕەدابووە ساڵی پێشوو لەماوەی مانگێکدا بمرێت، بەڵام هێشتا لە ژیاندا ماوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure