پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 16/03/2019‌ :: 4457‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

 

-کاوڕ:
لایەنی دارایت بەرەو باشبوون دەڕوات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە ڕۆژێکی زۆر باشە بۆ نزیکبوونەوە لە خۆشەویستەکەت، ئەگەر تەنیایت ڕەنگە یەکێک لە خزمەکانت هەوڵبدات لێت نزیک بێتەوە.
-گا:
لەم ماوەیەدا متمانەیەکی زۆرت بەخۆت هەیە و هەوڵدەدەیت شتی باشتر و گەورەتر بەدەست بهێنیت، ئەمرۆ دەتوانیت تواناکانت لەبواری گفتوگۆی بازرگانی دەربخەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریشەوە ڕۆژێکی زۆر گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوانتان.
-دوانە:
ئەمرۆ کەمێک لەشت قورسە و مەزاجیت هەوڵدەدەیت زیاتر بەتەنیابیت و بیر لە داهاتوو بکەیتەوە، لەلایەنی داراییەوە رەنگە هەواڵێکی دڵخۆشکەر ببیستیت، بەڵام کاتەکانت رێکبخە و باری تەندروستیت پێستگوی مەخە...سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە ڕۆژێکی هێواشە بەڵام دەتوانیت پەیوەندی بە خۆسەویستەکەتەوە بکەیت تاوەکو ڕپژەکەت باشتر بێت.
-قرژاڵ:
ڕۆژێکی زۆر باش و گونجاوە بۆ تێکەڵاوبوون و بینینی هاوڕێکانت...سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە ڕۆژێکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت.
-شێر:
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت هەوڵدەدەیت کۆتایی بەهەندێ مەسەلە بهێنیت...سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە ئەمرۆ توانای سەرنجڕاکیشانی خەڵکی چواردەورت هەیە هەربۆیە ئەم هەلە بەکاربهێنە بۆ نزیکبوونەوە لە خۆشەویستەکەت یان ئەو کەسەی لەدڵتدایە.
-فەریک:
لە شوێنی کارەکەتدا زیاتر هەوڵدەدەیت ئامانجەکانت بەدەست بهێنیت و بیر لە گەشتکردن دەکەیتەوە... سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە ڕۆژێکی گونجاوە بۆ چونەدەرەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و دروستکردنی کەشێکی ڕۆمانسی تاوەکو زیاتر لەیەک نزیکبنەوە.
-تەرازوو:
لە ڕووی خێزان و باری داراییەوە هەوڵبدە پەند لە تاقیکردنەوە کۆنەکانت وەربگریت ئەمرۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووت و باشکردنی باری دارایت...سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەلێکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت.
-دووپشک:
ڕۆژێکی زۆر گونجاوە بۆ کۆبوونەوە لەگەل دۆست و خۆشەویستەکانت و بنیادنانی پەیوەندیەکی نوێ..سەبارەت بەلایەنی سۆزداری  گرنگی بە ڕا و بیر و بۆچوون و داواکاری خۆشەویستەکەت بدە.
-کەوان:
لەم ماوەیەدا کارێکی زۆرت هەیە و ڕەنگە پێویستت بە یارمەتی بیت لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت، هەروەها ڕەنگە هەواڵێکی دڵخۆشکەر ببیستیت یان بڕێک پارەت دەست بکەوێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە کاتێک تەرخان بکە بۆ بینینی خۆشەویستەکەت و سەردانکردنی ئەو شوێنانەی ئارەزووی پێیەتی.
-گیسک:
ڕۆژێکی نمونەییە بۆ پشوودان و شکاندنی ڕۆتینی ڕۆژانە و گرنگیدان بەخۆت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ڕەنگە هەست بکەیت خۆشەویستەکەت کەمێک گۆڕاوە هەربۆیە هەوڵبدە دووبارە پەیوەندی خۆشەویستی نێوانتان ببوژێنیتەوە.
-سەتڵ:
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەت و پتەوکردنی پەیوەندیەکەی نێوانتان، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری ڕۆژێکی گونجاوە بۆچوونەدەرەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆ تەماشاکردنی فیلمێک یان چێشتخانەیەک تاوەکو زیاتر لەیەک نزیکبنەوە.
-نەهەنگ:
هەوڵبدە بەهرە و توانای گفتوگۆکردنت بەکاربهێنیت تاوەکو خەڵکی نوێ بناسیت و سود لە هەلەکانی بەردەستت وەربگریت... سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە هەست دەکەیت بە ئاسانی لەیەکتر تێ دەگەن، هەربۆیە هەوڵبدە زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیکبیتەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەکان بکەن.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure