نامه‌یه‌كى ناخهه‌ژێنى دایكێكى مردوو بۆ كچه‌كه‌ى له‌ رۆژى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا

هەمەڕەنگ :: 15/03/2019‌ :: 8608‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كچێكى بریتانى به‌ناوى ئێما له‌ رۆژى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كى له‌ دایكییه‌وه‌ پێده‌گات كه‌ دوو ساڵ پێشتر كۆچى دوایى كردووه‌ و نامه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر پێیده‌گات.


ئێما دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌مه‌نى 38 ساڵ بووه‌ ویستوویه‌تى له‌ ساڵى داهاتوودا له‌ له‌گه‌ڵ ریچاردى خۆشه‌ویستى هاوسه‌رگیرى بكات، به‌ڵام دایكى به‌هۆى شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچى دوایى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دواخستووه‌.

ئێستا ئێما دواى دوو ساڵ له‌ مردنى دایكى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ریچارد كردووه‌ و له‌ رۆژى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا جووتێك پێڵاوى به‌ دیارى پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دایكه‌ مردووه‌كه‌یه‌وه‌ بۆى نێردراوه‌ و له‌ژێر پێڵاوه‌كه‌ نامه‌یه‌كى بۆ نوسیوه‌.

له‌ نامه‌كه‌ى دایكیدا له‌ژێر پێڵاوه‌كان كه‌ له‌سه‌رى هه‌ڵكه‌ندراوه‌ نوسراوه‌: "حه‌زمكرد دیارییه‌كت پێبده‌م له‌ رۆژى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تدا، ئه‌م پێڵاوانه‌ دیارى منن، هیوادارم رۆژێكى زۆر خۆشت هه‌بێت دنیایه‌ك ماچ و خۆشه‌ویستى... دایكت".

دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م نامه‌یه‌ ئێما دڵى پڕبووه‌ و شۆك بووه‌ و قسه‌ى بۆنه‌كراوه‌، ئه‌ماندا ویز كه‌ خاوه‌نى ئه‌و دوكانه‌یه‌ كه‌ پێڵاوه‌كانى ناردووه‌ بۆ ئێما ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆشم كه‌ توانیم هاوبه‌شى له‌ دیارییه‌كى به‌سۆزدا بكه‌م، ئه‌مه‌ جوانترین دیارى و پێڵاوه‌ كه‌ تاكو ئێستا فرۆشتبێتم له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر دیارییه‌كى به‌سۆزبوو".

ئه‌ماندا ئاشكرایكرد، دایكى ئێما چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ مردنى سه‌ردانى دوكانه‌كه‌ى كردووه‌ داواى لێكردووه‌ له‌سه‌ر پێڵاوێكى جوان نامه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵكه‌نێت و له‌ رۆژى هاوسه‌رگیرى ئێماى كچیدا به‌ دیارى بۆى بنێرێت. 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال      
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure