چۆن خۆت لە پرخە رزگاردەکەیت؟

تەندروستی :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1115‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

 

پرخە لە كاتی خەودا هۆكاری زۆری هەیە بۆ نموونە كێشەی گیرفانەكانی لووت و گەرو كە دەبنە هۆی دروست بوونی بەڵغەم لەو ناوچانەدا كە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی پرخە.

 
پرخەی سووك لە زۆربەی زۆری حاڵەتەكاندا لە 30 خولەكی یەكەمی خەودا ڕوودەدات و نیشانەی هیلاكیyە و لە دوای تەمەنی 30 ساڵیەوە دەردەكەوێت، هەتا چڵم و بەڵغەمی ئەو ناوچەیە زیاتر بێت پرخە پرخەكە قوڵترو درێژ خایەن دەبێت.
چارەسەر :
1_ دۆشەك و سەرینەكەت پێویستە گونجاو بن.
هەڵمی یۆكالیپتۆس بەكاربهێنە بۆ گەرمكردنی سەرو گەروو .
2_ چەوركردنی مەڵاشوو ژێر گەروو بە ڕۆنی كونجی.
3_ لە شەواندا خۆت لە خۆراكی سارد بپارێزە .
4_ بەكارهێنانی قەترەی ئاوی دەریا یاخود ڕۆنی وەنەوشە بۆ لووت پێش خەوتن تا ماوەی دوو هەفتە و دەتوانی ئەم ڕێكارە هەفتەیەك دواتر دووبارە بكەیتەوە.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure