نهێنی ئه‌و سه‌گه‌ زه‌به‌لاحه‌ی هه‌مووانی سه‌رسام كردووه‌ چییه‌؟

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8855‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
سه‌گێك به‌ ناوی (یۆكی) كه‌ له‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان ده‌ژی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا له‌ ئه‌مریكا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ناوبانگییه‌كی زۆری ده‌ركرد به‌ هۆی قه‌باره‌ گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌.

به‌ پێی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "فۆكس"، (یۆكی) سه‌گێكه‌ له‌ جۆری "وۆڵفدۆگ" به‌ڵام خه‌ڵك به‌لایانه‌وه‌ جۆرێكی ئاسایی نییه‌ چونكه‌ قه‌باره‌كه‌ی زۆر زه‌به‌لاحه‌ و له‌ سه‌ره‌تادا ویسترا بكوژرێ كه‌ هێنرا بۆ په‌ناگه‌كه‌ چونكه‌، تووشی نه‌خۆشییه‌ك ببوو و به‌هۆیه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌شی تووشی گرێی شێرپه‌نجه‌یی كرد.

كچێك به‌ ناوی  (بریتنی ئاڵن) كه‌ له‌ په‌ناگه‌كه‌ به‌ خۆبه‌خش كاریده‌كرد وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌دا گرتبوو، پاش 11 ساڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ وێنه‌كه‌دا سه‌گه‌كه‌ قه‌باره‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی كچه‌كه‌ ده‌بێت، به‌ هۆی ئه‌م جیاوازییه‌وه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ زۆر خه‌ڵكی سه‌رسام كردووه‌. 

پاش ئه‌وه‌ی (بریتنی) بینی كه‌ خه‌ڵك وا ده‌زانێت ئه‌م سه‌گه‌ قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و وتی:"له‌ ڕاستیدا قه‌باره‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نییه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌و گۆشه‌یه‌ی وێنه‌كه‌ی لێوه‌گیراوه‌ سه‌گه‌كه‌ زه‌به‌لاح ده‌رده‌خات، منیش هه‌مان كێشه‌م هه‌یه‌..."، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م سه‌گه‌ ناوبانگییه‌كی زۆری ده‌ركردووه‌ به‌ڵام په‌ناگه‌كه‌ ناهێڵێت هیچ كه‌سێك ئه‌م سه‌گه‌ هه‌ڵگرێته‌وه‌ و به‌ خێوی بكات چونكه‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌ و نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure