ئەندامی زاوزێم کەڕووی کردووە چی بکەم؟ دکتۆر دواڕۆژ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 18307‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
کەسێک پرسیارێک لەسەر کەڕووی ئەندامی زاوزێ ئاڕاستەی دکتۆر دواڕۆژ دەکات و وەڵام دەدرێتەوە.

کەسەکە دەپرسێت: من کەڕوی ئەندامی زاوزێم هەیە ئایا دەتوانم کرێمی nystacort ointment بەکاربێنم؟

دکتۆر دواڕۆژ: ئەگەر دڵنیایت هەوكردنەكە بەهۆی كەڕووەوەیە ئەو مەرهەمە چارەسەری دەكات بە مەرجێك لەگەڵیدا رێكاری پێویست بگریتە بەر بۆ راگرتنی پاكوتەمیزی ئەو ناوچەیە وەك گۆڕینی جلی ژێرەوە هەموو رۆژێك، جلوبەرگی ژێرەوەت با لۆكە بن، جلوبەرگی تەسك خراپە و ئەنجامدانی كاری هاوسەری لەم ماوەیەدا خراپە و مەهێڵە ئەو ناوچەیە تەڕ و شێدار بێت.

کلیک لێرە بکە بۆ ئەوەی پرسیارەکەت ئاڕاستەی بەشی دکتۆر دواڕۆژ بکەیت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure