چەند رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی منداڵی کەللەڕەق

هەمەڕەنگ :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 199‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

ئاساییە منداڵ بەردەوام داواكارییەكەی دووپات بكاتەوە و بە رادەیەك كە دایك و باوكەكەی بێزار ببن، ئەمە رێگایەكە منداڵی بچكۆلە دەیگرێتە بەر یان وەك لاساییكردنەوەی كەسانی تر یاخود لەبەرئەوەی هەست بە بێزاری دەكات یان باوەڕی وایە ئەمە باشترین و ئاسانترین رێگەیە.

 

لێرەوە پێویستە چەند رێگایەكی سادە بەڵام گرنگ بگریتە بەر بەرامبەر ئەم پێداگرییە ناڕەحەتكارەی منداڵەكەت:

- یەكلاكەرەوە بە لەگەڵیدا
پێویستە رەتكردنەوەی داواكەی سازشی تێدا نەبێت و پەیامەكە روون و ئاشكرا بێت و هیچ دوودڵییەك نیشان نەدەیت چ لە رێگەی شێوازی قسەكردنتەوە یان بە زمانی جەستە تێی بگەیەنیت كە تۆ لەو هەڵوێستەتدا جددیت.

- فەرامۆشكردن
دەركەوتووە كە فەرامۆشكردن رێگەیەكی زۆر سەركەوتووە وا لە منداڵەكە دەكات تێبگات چەند پتەویت و ئیتر و چیتر پێداگری سوودی نییە.

- هاوسەنگی
تووڕەبوون لەم حاڵەتەدا كارێكی خراپە، چونكە لەوانەیە منداڵەكە بەئەنقەست بیەوێت تووڕەت بكات و ئیتر بەردەوام پێداگری دەكات لەسەر داواكارییەكانی بەس تەنیا بۆ ئەوەی تووڕەت بكات.

- سازش نەكردن
پێویستە بڕیارەكەت كۆتایی بێت تەنانەت ئەگەر منداڵەكە پەنا بباتە بەر گریانیش، چونكە ئیتر وا تێدەگات گریان تاقە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی. 

- روونكردنەوە
كاتێك كە منداڵەكە ئارامە و وازی لە قاوقیژ هێناوە و چیتر پێداگری ناكات لەسەر داواكەی، دەتوانیت لەگەڵیدا دانیشیت و بۆی روون بكەیتەوە چۆن بەشێوەیەكی گونجاو داوای شت بكات و بزانێت كە پێداگری و گریان و هاوار سوودی نابێت.

- سزادان
دەتوانیت سزایەك دابنێیت بۆ پێداگری. زۆر باشە ئەگەر ئەو سزایە بە رێككەوتن بێت لەگەڵ منداڵەكەتدا.

- هاندان
كە منداڵەكەت فێربوو بەشێوەیەكی گونجاو داواكارییەكەی رابگەیەنێت، پێویستە هەندێك هاندان و خەڵاتی پێشكەش بكرێت بۆ ئەوەی ئەم شێوازە بكات بە میتۆدی خۆی لە ئایندەدا.

لەكۆتایدا پێویستە جەخت بكەینەوە كە رێگە توندوتیژەكان بۆ نموونە لێدانی منداڵ رێگەیەكی گونجاو نییە، بەڵكو بۆی هەیە كۆمەڵێك قەیرانی دەروونی بۆ دروست بكات.

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure