وێنە: یوسرا لە یادی لە دایکبوونیدا وێنەی دایک و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

دراما و سینەما :: 14/03/2019‌ :: 4854‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە هونەرمەندی میسری یوسرا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی لە ماڵەکەیدا ئاهەنگێکی بچوکی سازکرد و چەند هاوڕێیەکی نزیکی بۆ بانگێشت کرد.

چەندین هونەرمەندی وەک ئیلهام شاهین و منە شەلەبی و سەمیر سەبری و ئیناس دغیدی و بوسی شەلەبی لە ئاهەنگەکەدا بەشداریان کرد و چەندین وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.

لەیادی لە دایکبوونی 68 ساڵەیدا ئەم خانمە هونەرمەندە چەند وێنەیەکی لەگەل دایک و هاوڕێ و هاوسەرەکەیدا بڵاوکردەوە، شایەنی ئاماژەپێکردنە دواین کاری هونەری ئەم خانمە هونەرمەندە زنجیرە درامای (لەدەینا ئەقوال ئوخرا)یە و ڕەمەزانی ئەم ساڵ بە زنجیرە درامای (بێت ئەلعێلە) بەشداری دەکات.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure