تاکە ڕزگاربووی فرۆکە ئەسیوبیەکە چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە

هەمەڕەنگ :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4339‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


سەرلەبەیانی ڕۆژی 10ی مارس فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەسیوبیا ئەیرلاین بۆینی ژمارە 737 بە 8 کارمەند و 149 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە.

 
پیاوێکی یۆنانی ئاشکرایکرد کە سەرنشینی ژمارە 150ی فڕۆکەکەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی دوو خولەک لە ئامادەبوون دواکەوتووە فرۆکەکە بەجێی هێشتووە و لە ئەنجامدا لەم کارەساتە ڕزگاریبووە.

پیاوەکە وێنەی تکتی فڕۆکەکەی لەسەر فەیسبووک بڵاوکردەوە و نوسی: زۆر توڕەبووم لەوەی کەس نەبوو یارمەتیم بدات لەکاتی خۆیدا بگەمە دەرگای فرۆکەکە، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت بە بەخترین ڕۆژی ژیانم بووە.

وتیشی:بەهۆی دوو خولەک دواکەوتن فڕۆکەکە بەجێی هێشتم هەربۆیە تکتی گەشتی داهاتووم بڕی، بەڵام شۆکبووم کاتێک پۆلیسەکان بردیانمە بنکەکەیان و پێیان وتم توڕە نەبم بەڵکو سوپاسی خوابکەم، چونکە تاکە کەسم لە گەشتی ET302 ڕزگارم بووبێت.

هەڵگری زیاتر لە 30 جۆر پاسپۆرت سەرنشینی ئەم فڕۆکەیەبوون لەگەڵ هەندێ کارمەندی UN، هەروەها دەرکەوت فڕۆکەکە هەمان ئەو جۆرەبووە کە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پێشوو کەوتە خوارەوە و 189 کەس تیایدا مردن.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure