ڤیدیۆ: بەشداربوویەکى عەرەب گۆت تالێنت بینەر و لیژنەی دادوەرى سەرسامکرد

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1728‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بەشداربوویەکى بەرنامەى عەرەب گۆت تالێنت بەناوى (فرێدى ئێشووع) لە نمایشێکى سەیردا، توانى سوود لە نەرمى لەشى وەربگرێت و بە سەمایەکى جیاواز، سەرنجى لیژنەى دادوەرى بۆ لاى خۆى رابکێشێت و سێ بەڵێ بەدەست بهێنێت.

ناوبراو جلێکى تەسکى سەوزى پۆشیبوو و روخساریشى بۆیە کردبوو، لەکاتى جوڵە سەیروسەمەرەکانى هاوشێوەى مێرووەکان سەماى دەکرد و نمایشێکى جیاوازى ئەنجامدا.

لەکۆتاییدا هونەرمەند ئەحمەد حیلمى کە یەکێکە لە ئەندامانی لیژنەی دادوەرى، زۆر بەو نمایشە سەرسام بوو و پێی وت: "ئەگەر خۆشت نەکەیت بە مێروو، نمایشەکەت هەر جیاوازە و ئەمڕۆ بینەر و ستافى لیژنەکەشت بە جوڵەکانت سەرسامکرد و توانیت سێ بەڵى بەدەست بهێنیت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure